توركيا ئه‌ندامێتى سويد و فينلاند لە ناتۆ په‌سه‌ند ده‌كات
وەرگێرانى: دونيا ئەحمەد
ئه‌مڕۆ ئولف كريستهرسۆن، سه‌رۆك وه‌زيرانى نوێى سويد سه‌ردانى توركيا ده‌كات، بڕيارە سبەى لە ئه‌نقه‌ره چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى ئەو وڵاتە ئه‌نجام ده‌دات. داوا له په‌رله‌مان ده‌كات ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌ندام بوونيان له ناتۆ بده‌ن، ئه‌نقه‌ره‌ش ئاماژە بەوە دەكات، يێنس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێرى گشتى ناتۆ پێیڕاگەیاندوون، "ئێستا كاتى وەرگرتنى ئەو دوو وڵاتە هاتووه." لە بەرانبەردا ئه‌نقه‌ره پێىوايه هێشتا بۆ ئه‌م پرۆسه‌يه كات ماوه بۆ ئەوەى بڕيارى کۆتایی له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنى ئەندامێتى ئه‌م دوو وڵاتهلە ناتۆ بدرێت.
ئه‌نقه‌ره ئه‌مه‌ى نه‌یشاردۆته‌وه، كه به‌و ههنگاوەكانى ئێستا حكومەتى سويد رازييه، کە بڕيارە له يه‌كى مانگى كانوونى دووه‌مى ساڵى داهاتوو ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، كە يەكێكيان "ياسايى به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى تيرۆرە"، بەڵام ئەنقەرە ده‌يه‌وێت بزانێت حكومەتى سویدى چۆن ئەم ياسايە دژ بە نەيارەكانى وڵاتەكەى جێبه‌جێ ده‌کات.
ئەوەش له‌كاتێكدا رێگەدانى توركيا ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆش نه‌بێت، ئەوا بە ناڕاستەوخۆ پەیوەندیى بابه‌تى فرۆشتنى فڕۆکەى ئێف (16)ى ئەمەريكى بە توركيا هەيە.
لە چەند رۆژى رابردوو سكرتێرى ناتۆ سەردانى توركياى كورد، ماوەى سێ رۆژ لەم وڵاتە مايەوە، گرينگترين په‌يامى ناتۆ ئەوەبوو، بۆ ئه‌وه‌ى سويد و فينلەندا به‌شداربن له هاوپهيمانيهكه هه‌موو مه‌رجه‌كان جێبه‌جێكراوه، بۆيه داواى لە توركيا كردووه به‌زووترين كات ئه‌م پرۆسه‌يه بخرێته بەردەم په‌رله‌مان و كاره‌كان ته‌واو بكرێت.
ستۆڵتنبێرگ دوو كاتژمێر له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركيا كۆبووه‌وه، هه‌روه‌ها داواى لێ‌كرد له‌پاش كۆتايى ئەمساڵ ده‌يه‌وێت ئه‌م هه‌نگاوه بنێن، بۆ ئەمەش چاوه‌روانى وه‌ڵامى توركيايه، چونكە ئەو ياداشتەى لە مانگى حوزەيران له‌نێوان توركيا و سويد و فينلاند واژۆكرا خواستەكانى توركيا جێبه‌جێكراوه.
له‌پاش سه‌ردانه‌كه‌ى سكرتێرى گشتى ناتۆ، ئولف كريستهرسۆن، سه‌رۆك وه‌زيرانى نوێى سويد سه‌ردانى توركيا بكات، بڕيارە له كۆبوونه‌وه‌يى له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا باس له ئه‌ندامێتى وڵاته‌كه‌ى له هاوپه‌يمانى ناتۆ بكات.
حكومه‌تى نوێى ڕاستڕه‌وى سويد بۆ ئەندامبوونيان له ناتۆ و جێبه‌جێكردنى داواكارييه‌كانى توركيا بەڵێنى جددى ده‌ده‌ن، ده‌يانه‌وێت مامەڵەى ئه‌نقه‌ره بۆ خێراكردنى پرۆسه‌كه‌يه بگۆڕن، لەو سه‌ردانه‌كه‌ى كريستهرسۆن بۆ توركيا هەوڵدەدرێت به‌ڕوونى ئه‌و په‌يامانه بگه‌يه‌نێت.
بەردەوامى رێگرييەكانى توركيا وايكردووە نيگه‌رانى ناتۆ و سويد و فينلاند بۆ به‌شداريكردنيان له هاوپەيمانى ناتۆ زياتر درێژه دەكێشێت، چونكە بڕياريشە لە ساڵى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى و پەرلەمانى له توركيا ئه‌نجام بدرێت، بۆيە ئەو وڵاتانە هەوڵدەدەن پڕۆسەى وەرگرتنيان نەكەوێتەوە دواى هەڵبژاردن، چونكە ئەگەر بكەوێتە ساڵى داهاتوو دەكەوێتە دواى ئەنجامدانى هەڵبژاردنەكان، كە برياره له مانگى ئايار ياخود حوزرهيرانى ساڵى داهاتوو هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، ئەوەش پێويست دەكات بخرێتە كەوتە دواى دامه‌زراندنى په‌رله‌مانى نوێ، بۆ ئەوەش چه‌ند مانگى پێويستە تاوەكوو په‌رله‌مان كۆببێته‌وه‌و ده‌ست به كاره ئاساييه‌كانى بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌يه‌كه بۆ كاتێكى ناديار و ئه‌م بارودۆخه‌ش نيگه‌رانى زياتره.
بەهۆى ئەوەى له (24)ى شوبات رووسيا هێرشەكانى بۆ سەر ئۆكراينا دەستپێكرد، له‌به‌رانبه‌ردا ناتۆ ده‌يه‌وێت كيشوه‌رى ئه‌وروپا زياتر يەكبخات، هەر لەبەر ئەوەشە فشارى زۆر خراوەتە سه‌ر ئه‌نقه‌ره، بۆ ئەوەى تاوه‌كو كۆتايى ئەمساڵ پێويستە ئه‌م پرۆسه‌يه په‌سه‌ند بكرێت، چونكە له (30) ئه‌ندامانى ناتۆدا ته‌نيا توركيا و هه‌نگاريا له‌م چوارچێوه‌يه‌دا ماونه‌ته‌وه كه پرۆسه‌كه‌يان په‌سه‌ند نه‌كردووه, هه‌نگارياش له‌پاش ته‌واو نه‌بوونى ئه‌م ساڵ چاوه‌روان ده‌كرێت ئه‌م پرۆسهييه په‌سه‌ند بكات.
سەرچاوە: BBC Türkçe'ye
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment