لە پێناو توركیا سوید پشت لە رۆژئاوای كوردستان دەكات تورکیە

نوچەنێت

حكومەتی سوید لە پێناو وەرگرتنی وڵاتەكەی لە ناتۆ و بەدەستهێنانی رەزامەندی توركیا پشت لە یەكینەكانی پاراستنی گەل لە سووریا دەكات، تۆبیاس بیلسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوویدیش دەڵێت، "هێزەكانی رۆژئاوای كوردستان پەیوەندییان لەگەڵ پارتی كرێكاران هەیە."

رۆژی شەممە (پێنجی/تشرینی دووەم/ 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاند، "حكومەتی نوێی وڵاتەكەی چیتر داوای پاڵپشتی بێمەرج بۆ هێزە چەكدارە كوردییەكان لە سووریا ناكات، كە پێكهاتوون لە یەپەگە و پەیەدە."

لە بەشێكی تری قسەكانی وەزیری دەرەوەی سوید گوتی، "پەیوەندی بەهێز لەنێوان ئەو دوو هێزە كوردییەی باكووری سووریا و پارتی كرێكارانی كوردستان هەیە، كە لیستی تیرۆری یەكێتی ئەوروپا."

دەربارەی پەیوەندی هێزەكانی سووریا بە پارتی كرێكاران تۆبیاس ئاماژەی بەوە كرد، "بۆ ئێمە گرنگە پەیوەندی شاراوە لەنێوان پەكەكە و ئەو دوو رێكخراوە نەبێت، ئەوەی گرێگە سوید بە شێوەیەكی دوور پەیوەندی لەگەڵ ئەو رێكخراوانە هەبێت، ئێمە پێویستمان بەوەیە پەیوەندیمان لەگەڵ توركیا بەهێز بێت."

لە سەرەتای ئەمساڵ سوید و فینلەندا داوایان كرد ببن بە ئەندامی ناتۆ، بەڵام توركیا بە پاساوی هاوكاری هێزە كوردییەكان رێگەی نەدا ئەو دوو وڵاتە ببن ئەندام لەو  رێكخراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین