مەریوان ئیبراھیم: تاکو درامای دۆبلاژکراو هەبێت گرنگى دراماى کوردى نادرێت
دیارى چوچانى: تایبەت بە نوچەنێت
ئەکتەر و دەرھێنەر مەریوان ئیبراھیم، لە دیمانەیەکى تایبەت بە نوچەنێت، باس لەوە دەکات بەرهەم نەهێنانى درامای کوردی دەگەڕێتەوە بۆ گرنگى نەدانى حکومەت و تیڤیەکان، دەیشڵێت: درامای گوڵەکانی ماڵئاوایی کاریگەری لەسەر ئەو ھەبووە، هەروەها لە درێژەى دیمانەکەدا باس لە چەند کێشەیەک دەکات کە ڕێگرن لە بەردەم گەشەکردنى درامای کوردی.
دەقی دیمانەکەی ماڵپەڕى نوچەنێت لەگەڵ هونەرمەند مەریوان ئیبراھیم:
نوچەنێت: بەڕێزت وەکو ئەکتەرو وەکو دەرهێنەریش کارت کردووە، لە کام دەوریاندا خۆت زیاتر دەبینیتەوە؟
مەریوان ئیبراھیم: زۆربەی کەسایەتیەکان لە خۆمەوەنزیکە، بەڵام بەتایبەتی لەڕۆڵی فەرهادا لەزنجیرە درامای گوڵەکانی ماڵئاوای زۆرکاریگەری هەبوو.
نوچەنێت: بۆچی درامای کوردی بەرهەم ناهێنرێت؟ هۆی خەرجی زۆرە و نەبوونی هاوکارییە، یان کار نەکردنی هونەرمەندانی کوردستان؟ هەرکامیان بێ چۆن چارەسەر دەکرێت کە رێگە لەوە نەگرێ بەرهەمی کوردستانی هەبێت؟
مەریوان ئیبراھیم: نەکردنی درامای کوردی خەتای هونەرمەندەکان نییە، ئەگەر حکوومەت و تیڤییەکان بییانەوێت درامای کوردی بەردەوام لەدروست کردنی درامادان، بەڵام بەداخەوە هەتاکو درامای دۆبلاژکراو هەبێت گوێنادەن بە درامای کوردی و ڕۆڵی هونەرمەندان نامێنێت.
نوچەنێت: کڕین و دۆبلاژی دراما بیانییەکانیش خەرجی دەوێت، پێت وایە خەرجی چەند دراما لەوانە ناتوانرێت درامایەکی باشی لەکوردستان بێ دروست بکرێت؟
مەریوان ئیبراھیم: وەکو باسمان کرد هەرچەندێکی تێبچێت دراما دۆبلاژکراوەکان ئەوەیان پێ قبووڵترە، وەک لەوەی گرنگی بەدەن بەدرامای کوردی، ئەگە، پارەی دوو درامای دۆبلاژ کراو بدەن بەدرامایەکی کوردی بۆ ئەوان زۆرئاسان، بەڵام نایکەن.
نوچەنێت: زۆر لە هونەرمەندەکانی کوردستان رەخنە لە هەبوونی درامای بێگانە دەگرن لەکوردستان، بەڵام بۆخۆیشیان لە دۆبلاژکردنی ئەو درامایانەدا وەکو دەنگ بەشداریی دەکەن. لەو بارەیەوە رات چییە؟
مەریوان ئیبراھیم: بەشداری هونەرمەندەکان لەکاری دۆبلاژدا هەبوونی بۆشاییەکی گەورەیە، لەکارەکەی خۆیدا بەچاکی دەزانیت جموجۆڵێکی هونەری خۆی هەبێت، بەڵام خۆی لەخۆیدا کارێکی باش ناکات.
نوچەنێت: رەخنەیەکی تر هەیە، دەڵێن ئەو هونەرمەندانەی کوردستان کە لەدراماکاندا بەشداریی دەکەن، زۆریان بە کاری سەر شانۆ راهاتوون، بۆیە لە دراماکانیشدا وەکو شانۆکارێک لەسەر تەختی شانۆ نواندن دەکەن، نەک بۆ پێش کامێرا و نواندن، لەو بارەیەوە ئەزموونت لەگەڵ هونەرمەندان چیت پێ دەڵێت؟ بۆچی وایە؟
مەریوان ئیبراھیم: من بۆ ئەوەی ناگەڕێنمەوە ئەو هونەرمەندەی کە کاری شانۆدەکات، لەبەردەم کامێرەشدا هەمان نواندن بکاتەوە، نەبوونی کاری درامای کردووە، کە هونەرمەندەکانمان کامێراکەمتر دەبینن، بۆیە واهەست دەکرێت پاشان نواندن هەرنواندنە هەموو، هونەرمەندێکی ڕاستەقینە دەتوانێت کارەکتەری خۆی بدۆزێتەوە، لەهەر بوارێکی نواندن نابێت.
نوچەنێت: ئەی بۆ بەشداری لە رێکلامەکان، بێگومان وەکو سەرچاوەی داهات و ژیان بۆ هونەرمەندان رەنگە پێویست بێت، بەڵام پێت وایە ئەو رێکلامانەی کراون، خزمەتی کردوون یان لە ناوبانگ و توانایانی کەمکردۆتەوە؟
مەریوان ئیبراھیم: کارکردن لە کاری ڕیکلامدا نابێتە کارێکی هونەری، بەڵام لەهەموو دنیادا هونەرمەند سەربەستە، بەڵام ئەمیشیان دەگەڕێتەوە بۆنەبوونی کاری دراما بۆشیی خۆی لەڕیکلامەکاندا پڕدەکاتەوە
نوچەنێت: زنجیرە درامای کوردی، دەتوانێت چی بۆ کوردستان بکات؟ بۆ نمونە ئەگەر بەڕێزت ئێستا درامای کوردی بکەیت، جگە لە هونەر دەتەوێ چی تر پێشکەشی ئەم وڵاتە بکەی لەڕێی هونەرەکەتەوە؟
مەریوان ئیبراھیم: کاری هونەرمەندی ڕاستەقینە تەنها بۆپرەودان بەکارەکەیەتی، کەهونەرمەند ویستی کارێکی لەکارەکانی تری جیاوازبێت دەبێتە مایەی خۆشحاڵی بۆخۆی و بۆ چواردەورەکەی، لەهەمان کاتدا خزمەتێکە بەهاووڵاتیانی خۆی، لەبەر ئەوە ھونەرمەند دەبێت دڵی بینەرەکەی ڕازیبکات، کاواتە خزمەتێکە بۆنیشتیمانەکەی.
نوچەنێت: هیچ کارێکی نوێت بەدەستەوە هەیە؟
مەریوان ئیبراھیم: ئیشەڵا لەداهاتویەکی نزیکدا سەرقاڵ دەبین بەکارێکی دراماوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment