زۆنی کوردستان
بەهرە حەمەڕەش
لە کاتێکدا کێشەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، خەریکە ئاستی شەڕی راگەیاندن تێبپەڕێنێت. لەسەر ئاستی جیاجیادا قسە و تۆمەت ئاراستەی پارتی کرا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کە جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیشە، لەوەڵامی پرسیارێکدا، کە باسی لە هەبوونی زۆنی زەرد و سەوزکرا گوتی: " ناوهێنانی زۆنی زەرد و سەوز، لە بەرژەوەندی دوژمنانی ئێمەدایە، لەبەرئەوە پێویستیە بڵێن: "زۆنی کوردستان". یەک لەو سەرکردانەی، کە پێویستە کورد شانازی پێوە بکات نێچیرڤان بارزانییە، کە لە هەر سەردەم و قۆناغێکدا، وەک کلیلی چارەسەری کێشەکان گفتوگۆ و مامەڵە بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە دەکات. کاتێک هەرێمی کوردستان لەوپەڕی دۆخی خراپی خۆیدا بوو، نێچیرڤان بارزانی بە زمانی دیپلۆماسی و سیاسەتی نەرم، توانی هەرێمی کوردستان بپەڕێنێتەوە دۆخی ئاسایی.
بەپێی مێژووی ئێمە، دوژمنانی کوردە کۆمەڵێک چەمکیان بەکارهێناوە تا ئەو دۆخەی، کە لەسەرجەم چین و توێژەکانی کورد وەک چەمکێکی ئاسایی بەکاریبهێنن. ناولێنانی هەرێم بە زۆنی زەرد و سەوز لەم چەمکانەیە. هەروەها وەک کوردستانی ئێران، کوردستانی عیراق، کوردستانی تورکیا و کوردستانی سوریا، بەهەمان شێوە. هەربۆیە ئیسماعیل بێشکچی دۆستی دێرینی کورد، لە دیدارێکدا گوتی: "ئێڕان، عێراق، تورکیا و ئێران کوردستانیان هەیە. ئەی کوردستانی کورد لە کوێیە؟".
کەمن ئەو سەرکردانەی، کە بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتیمانی، دەخەنە پێش بەرژەوەندی کەسی و حزبی، بەتایبەت لە دۆخێکدا، کە تەنانەت سەرۆکی هەندێ لە حزبەکانیش عەقڵیەتی ناوچەگەرێتی و حزبایەتی تەسک لەسەریان زاڵە.
بەپێی مێژووی گەلان هەمیشە، کە ناکۆکی لەسەر ئاستی ناوخۆ یان دەرەوە لەناو کۆمەڵگە دروست دەبێت خەڵکانێک هەن، کە بیرکردنەوەیان لە پێشەوەی بیرکردنەوەی خەڵکی گشتییە/ ئاسایی چۆن کاتی خۆی کورد چەمکی پێشمەرگی/ پێشمەرگە بەکارهێناوە، ئەم جۆرە چەمکانەش دەکەونە قالبی پێشبینی.
ئەگەر ئێمە دوای شەڕی جیهانی دووەم، دۆخی ئەڵمانیا بخوێنینەوە، بەتایبەتی دوای تەختبوونی شاری بەرلین، لە ئەنجامی شەڕدا، کۆمەڵێک خەڵکی دڵسۆز و نیشتیمان پەروەری ئەڵمانی هاتنە پێشەوە کۆمەڵێک گروپیان دروستکرد، ئەم گروپانە لەسەر یەک پرەنسیپ یانیش لەسەر یەک پرسیار دروستبوون. ئایا ئێمە چۆن دەتوانین بەرلین ئاوەدان بکەینەوە؟ ئیتر هەرکەسێک دەیەوێت یارمەتی ئێمە بدات، دەبێت تەنیا لە روانگەی ئەوە بیربکاتەوە، کە چۆن بەرلین ئاوەدان بکاتەوە، چونکە جارێ کاتی ئەو قسانە نییە، کە بڵێین وێرانکردنی بەرلین خەتای کێبوو؟ یان کێ کەمتەرخەمی و کێ خیانەتی کرد. ئەم شتانە بابڕۆنە دادگای مێژوو. ئەوەی، کە رێزدار نێچیرڤان بارزانیش، لە دیداری میری پێشکەشی کرد لە رەوشێکدایە، کە خەریکە جۆرێک لە خۆکوژی سارد لەناو کورد و بەتایبەت لە نێوان یەکێتی و پارتیدا دروست دەبێت.
بەراستی، هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی، پێویستی بە پاڵپشتی و یارمەتی خەڵکی کوردستان پەروەر و نوخبەی رۆشنبیر هەیە، کە بتوانن هێز بدەنە بەرەی هەڵگری کلیلی ئاشتی و یەکڕیزی ناوماڵی کورد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment