لە ماوەى كەمتر لە چوار ساڵ پێنج هەڵبژاردن لە ئيسرائيل ئەنجامدراوە عێراق ناوچەکە و جیهان
ئەمڕۆ جارێكى تر هاووڵاتيانى ئيسرائيل روويان لە بنكەكانى دەنگدان كرد، بەوەش لە ماوەى كەمتر لە چوار ساڵ دەبێتە پێنجەمين هەڵبژاردن لەو وڵاتە.

ئەمڕۆ سێشەممە (يەكى/تشرينى دووەم/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە سەرلەمانى ئەمرۆ هاووڵاتيانى ئيسرائيل بۆ دەنگدان روويان لە بنكەكانى دەنگدان كرد، ئەوەش لە ماوەى نزيكەى چوار ساڵى رابردوو جارى پێنجەم هەڵبژاردنە لەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت.

بەهۆى ئەوەى لە چوار هەڵبژاردنى رابردوو هيچ پارتێك نەيتوانيووە دەنگى زۆرينە بهێنێت هەڵبژاردنەكان دووبارە دەكرايەوە.

سەبارەت بەو هەڵبژاردنەى ئەمڕۆش بەگوێرەى راپرسييەكان هيچ پارتێك زۆرينەى پێويست بۆ پەرلەمان بەدەستناهێنێت، كە دەبێت لە كۆى (120) كورسى كنێست (61) كورسى بەدەست بهێنێت، لە هەڵبژاردنى ئەمڕۆش (40) ليست كێبڕكێ بەشدارن.

سەربارەت بەكاتى ئاشكراكردنى ئەنجامە بەراييەكان بڕيارە سبەى چوارشەممە ئەنجامە سەرەتاييەكان بڵاوبكرێتەوە.

لە مانگى نيسانى ساڵى (2019) تا ئێستا پێنج هەڵبژاردن ئەنجامدراوە، دواين هەڵبژاردن لە مانگى ئادارى ساڵى رابردوو بوو پارتى (یەش ئاتید) بە سەرۆكايەتى يائير لايبد زۆرترين كورسى بەدەست هێنا لەگەڵ چەند پارتێكى تر حكومەتى پێكهێنا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین