ئەمەريكا بۆمبى ئەتۆمى لە جۆرى (B61-12) لە توركيا جێگير دەكات
ئەمڕۆ پێنجشەممە (27/تشرينى يەكەم/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە محەمەد بيريجيك رايگەياند، "هێنانى چەكى ئەتۆمى ئەمەريكا بۆ سەر خاكى توركيا كێشە داخاتە نێوان پەيوەندييەكانى توركيا و رووسيا، پێشتر ئەو بۆمبە لە بنكەى ناتۆ بووە لە ئەوروپا، ئێستاش بەگوێرەى هەندێك سەرچاوە ئەو بۆمبە نوێكرايتەوە دەيانەوێت هەندێكى بۆ بنكە ئاسمانييەكانى ئەڵمانيا و ئيتاڵيا و بەلجيكا و هۆڵندا بگوازنەوە."
سەبارەت بە كاتى رادەستكردنى ئەو بۆمبە پێشكەوتووە بڕيارە لە بەهارى ساڵى داهاتوو بگوازرێتەوە بۆ ئەو وڵاتانە، بەڵام بەگوێرەى چەند سەرچاوەيەك بەپرسانى ئەمەريكا لە كۆبوونەوەيەكى داخراوى ناتۆ لە برۆكسل لەم مانگەدا رايانگەياندووە، “چاوەڕوان دەكرێت رادەستكردنە بكەوێتە مانگى داهاتوو.”
ئەو پسپۆڕە توركە دەڵێت، "ئەگەر سەيرى ئەو وڵاتانە بكەين ئەمەريكا هەوڵى بڵاوكردنەوەى بۆمبى ئەتێدا دەدات، ئەوە ئەنجامەكەيەتى ئەو بابەتە پەيوەست نييە بە بەرگريەوە، بەڵكو پەيوەستە بە هێرشكردن، ئامانجى ئەمەريكاش بريتييە لە ئۆڕاسيا و ئەو رێگەيانەى بۆ ئۆڕاسيە دەچێتەوە، هەر لەبەر ئەو ئامانجەشە ئەمەريكا ئەوەى ناوى ناوە هاوپەيمانى ناتۆ بەكارى دەهێنێت، كە جۆرێكە لە خاڵى دەستپێك بۆ هێرشكردنە سەر ئۆڕاسيا، كە ئەمەريكا هەوڵدەدات بيكاتە ناوەندێكى ئەوروپا و دەستپێكى جەنگى ئەتۆمى."
سەبارەت بە توركياش ئەو پۆسپۆڕە پێيوايە، "توركيا پلكانەيەكە لەو ليستە، پێويستە پسپۆڕانى توركيا بە نزيكترين كات لێكۆڵينەوە لەو بارەيەوە بكەن و رێگە نەدەن بۆمبى ئەتۆ بهێندرێتە خاكى توركيا.
لە مانگى تشرينى دووەمى ساڵى رابردوو كۆمەڵگەى پيشەسازى سەربازى ئەمەريكى يەكەم نموونەى لە بۆمبى ئەتۆمى جۆرى لە (B61-12)ى پێشكەوتوو رادەستى وەزارەتى بەرگرى وڵاتەكەى كرد، كە بۆ يەكەم جار بۆمى (B61) لە ساڵى (1968) بەكارهات، ئێستا لە بەرەوپێشبردنى (3 و 4 و 7 و 11) ديزانى جۆرى (B61-12) تەواو بووە، بۆ ئەوەى جێگەى سێى يەكەم بگرێتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment