سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری هێرش دەكاتە سەر ئەردۆغان
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەكشەممە (16/تشرینی یەكەم/ 2022) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاویكردەوە كەمال كلیچدار ئۆغلۆ لە شوێنی رووداوەكە لە ویلایەتی بارتین رایگەیاند، "پێویستە حكومەت پارێزگاری لە گیانی هاووڵاتیان بكات، ئەو كارەساتە مایەی نیگەرانی زۆرە."
سەرۆكی جەهەپە لە بەشێكی تری قسەكانی ئاماژەی بەوە كرد، "ئێمە لە چ سەردەمێك دەژین، بۆ ئەو روداوانە روودەدەن و دەبنە هۆكاری مردنی بەكۆمەڵ، ئایا دەرهێنانی خەڵوز لە جیهان نییە، بۆچی لەم وڵاتانە كەس نامرێت، كە لە كاتێكدا زۆر لەوە زیاتر دەردەهێنن كە ئێمە دەری دەهێنین."
سەبارەت بە لێدوانەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیاش كلیچدار ئۆغلۆ گوتی، "ئەوان ئێستا دەڵێن رێكاری پێویست دەگرینەبەر، ئەی (20) ساڵە بۆ ئەو رێكارانەتان نەدەگرتە بەر؟ ئێوە بەرپرسیارن لە بەرانبەر خێزانی ئەو كەسانە، ئایا ژیانی مرۆڤ لە توركیا ئەوەندە ئەرزانە، بەراستی ئەوە ئابڕووچوونە، ئەوە تاوانێكی گەورەیەـ"
رۆژی هەینی رابردوو تەقینەوەیەک لە کانێکی خەڵووز لە شاری بارتن لە تورکیا روویدا، بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا (41) کەس گیانیان لەدەستداوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment