توركيا داواى سەركۆنەكردنى رووسيا دەكات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (11/تشرينى يەكەم/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە نوێنەرى توركيا لە نەتەوە يەكگرتووەكان رايگەياند، "پڕۆژە بڕيارێك پێشەكەش بە نەتەوە يەكگرتووەكان دەكەين بۆ سەركۆنەكردنى رووسيا، چونكە ئەنقەرە ئەو بڕيارەى مۆسكۆ رەت دەكاتەوە، ئەو ناوچانەى رووسيا راپرسى لێ ئەنجام داوە، ناياساييە."
لە بەشێكى ترى قسەكانى رايگەياند، "هێرشە سەربازييەكانى ئەو دواييەى رووسيا بۆ سەر چەند شارێك لەوانە كيێڤ، مايەى قبووڵكردن نييە، ئێمە بەردەوام پاڵپشتى سەروەريى و يەكپارچەيى خاكى ئۆكراينا دەكەين."
سەبارەت بە لێكەوتەكانى ئەو بڕيارەى رووسيا ئۆغلۆ پێيوايە، ئەو بڕيارە چارەسەرى ئاشتيانەى ناكۆكيەكانى ئەو دووڵاتە ئاڵۆتر دەكات.
بڕيارە لەم هەفتەيە نەتەوە يەكگرتووەكان سەركۆنەى ئەو بڕيارەى كۆتايى مانگى ئەيلوول دەكەن، كە ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا ناوچەكانی (خێرسۆن و لۆهانسك، و دۆنێتسك و زاپۆريژيا)ى بە رووسيا لكاند.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment