وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئەگەری هەیە فڕۆکە جەنگیەکانمان لە سووریا لەگەڵ ئیسرائیل رووبەڕووی یەکتر ببنەوە تورکیە

نوچە نێت

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداری بە ئیسرائیل دەدات و دەڵێت، "ئەگەری ئەوە هەیە فڕۆکە جەنگییەکانمان رووبەڕوی یەکترببنەوە، هەروەک چۆن لە ڕابردوو میکانیزمی ناکۆکییە هاوبەشەكانمان لەگەڵ ئەمەریکا و ڕووسیا لە سووریا دامەزراند، پێویستە لەگەڵ ئیسرائیلیش هەمان ڕێککەوتن بکەین."

ئەمڕۆ هەینی (18/نیسان/2025) ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بارەگای ئەکپارتی لەگەڵ پەرلەمانتارانی حیزبەکەی کۆبوونەوە گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی سووریا و ململانێکانی ئیسرائیل کرد و گوتی، لە نزیکەوە چاودێری دۆخی سووریا دەکەین. 

فیدان مەترسیەکی گەورە بۆسەر وڵاتەکەی لە سووریا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، لە سووریا هەندێک ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدرێت و ئەگەری ئەوە هەیە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و ئیسرائیل رووبەڕووی یەکتری ببنەوە و دەشڵێت، "فڕۆکە جەنگیەکانی ئێمە و ئیسرائیل لەو ناوچانە دێن و دەچن، ئێمە هاوشێوەی ڕابردوو کە لەگەڵ رووسیا و ئەمەریکا میکانیزمێکی ناکۆکی هاوبەشمان دامەزراند لە سووریا، پێویستە لەگەڵ ئیسرائیلیش هەمان میکانزم دابمەزرێنین و دەبێت ئیسرائیل پابەندی ئەم میکانیزمە بێت و بۆئەوەی دڵنیابین لەم پەیوەندییە تەکنیکییانە."

لەبارەی چوونی یەپەگە بۆ ناو سوپای نوێی سووریا وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی، بە داواداچوونی بۆ دەکەین و ئاماژەی بەوەشدا، "یەپەگە ڕێککەوتنێکی لەگەڵ سووریا واژۆ کرد، لە نزیکەوە چاودێری پابەندبوونی یەپەگە بە ڕێککەوتنەکە دەکەین، چاوەروانین پەکەکەش پابەندی بانگەوازەکەی ئۆجەلان بێت و چەکەکەکانیان دابنێن و رێکخراوەکە بە تەواوی هەڵبوەشێنەوە."     

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین