بەهۆی دەستگیرکردنی ئیمامئۆغڵو ئەڵمانیا پاشگەزبۆوە لە فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی بە تورکیا تورکیە

نوچە نێت

ڕۆژنامەی هەندێلسبلاتی ئەڵمانی ڕایگەیاند، حکومەتی ئەڵمانیا پاشگەزبۆتەوە لە فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی (یۆرۆفایتەر) بە تورکیا، باس لەوەش دەکەن بەکارهێنانی ڤیتۆ لەلایەن ئەڵمانیاوە بەرامبەر بە تورکیا هۆكارەكەی دەگەرێتەوە بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکی شارەوانی ئەستەمبۆڵ بوو.

ئەمڕۆ هەینی (18/نیسان/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، ڕۆژنامەی هەندێلسبلاتی ئەلمانی لە هەواڵێکدا ئاشکرای دەکات کە ئەڵمانیا بەرامبەر تورکیا ڤیتۆی بەکارهێناوە و پاشگەزبۆتەوە لە فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی (یۆرۆفایتەر) ئایفۆنی بە تورکیا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەیە، حکومەتی ئەڵمانیا دەستگیرکردنی ئیمام ئۆغلۆ سەرۆکی شارەوانی ئەستەمبۆڵ بە "هێرشکردنە سەر دیموکراسی تورکیا" ناودەنێت و  وە بەوهۆیەشەوە ڕایگەیاند کە پرۆسەی فڕۆشتن بە تورکیا دەوەستێنن.

ئەو ڕۆژنامەیە ئاشکرای دەکات، کە بەریتانیا بە ئەڵمانیای ڕاگەیاندووە کە پێویستە فڕۆکە جەنگییەکان ڕادەستی تورکیا بکرێت، بەڵام حکومەتی ئەڵمانیا ڕەتیکردۆتەوە.

ئۆلاف شۆڵز ڕاوێژکاتی ئەلمانیا چەند مانگێک لەمەوبەر بە ئاژانسی ئەنادۆڵی ڕاگەیاندبوو، "تورکیا دەیەوێت بەکڕینی سیستەمی بەرگریی ئەلمانی و فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەمان سووپای خۆی بەهێز بکات، ئێمەش لە ئێستادا بەیەکەوە کاردەکەین لە داهاتوو بڕیای لەسەر دەدەین."

لەلایەکی تر یەشار گوڵەر وەزیری بەرگریی تورکیا لە ساڵی (2024) لەبارەی کڕینی فڕۆکەی جەنگی لە ئەلمانیا ڕایگەیاندبوو، "کارەکانمان بەردەوامە بۆ کڕینی (یۆرۆفایتەر)، دەمانەوێت ئەم جۆرە فڕۆکەیە بەدەستبهێنین، فڕۆکەیەکی زۆر کاریگەرە، بەدەستهێنانی ئەم جۆرە فڕۆکانە پەیوەندی بە ئەلمانیا و ئیسپانیا و بەریتانیاوە هەیە، لەئێستادا بۆ ئەوەی ئەلمانیا رازیبێت کار لەگەڵ ئەم دوو وڵاتە دەکەین، ئەوانیش دەڵێت ئێمە لەگەڵ ئەلمانیا ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەین، بەرنامەشمان هەیە (40) دانە فڕۆکەی جەنگی (یۆرۆفایتەر) بکرین."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین