وەزيرى دەرەوەى ميسڕ: حكومەتى ليبيا مافى رێككەوتنى نييە عێراق ناوچەکە و جیهان
سامح شوكرى، وەزيرى دەرەوەى ميسر رايگەياند، "حكومەتى نيشمانى ليبيا بە سەرۆكايەتى عەبدلحەميد دبيبە لە (24) تشرينى دووەمى ساڵى رابردووەوە شەرعيەتى نەماوە، بۆيە مافى واژۆكردنى رێككەوتنى نێودەوڵەتى نييە.

ئەمڕۆ يەكشەممە (نۆى/تشرينى يەكەمى/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە وەزيرى دەرەوەى ميسر لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى لەگەڵ نيكۆس ديندياس، وەزيرى دەرەوەى يۆنان رايگەياند، "حكومەتى ليبيا مافى واژۆكردنى رێككەوتنى نێودەوڵەتى نييە، پێويستە نەتەوە يەكگرتووەكان هەڵوێستى خۆى لەسەر شەرعيەتى  كۆتاييهاتنى ماوەى حكومەتى ليبيا راگەيێنێت."

لە بەشێكى ترى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردوە، "پێويستە هەڵبژاردنەكانى ليبيا ئەنجام بردێت و پاڵپشتى ميسڕيشى بۆ هەوڵەكانى پەرلەمانى ئەو وڵاتە دووربارە كردەوە."

سەبارەت بە پەيوەندييەكانى لەگەڵ يۆنانيش وەزيرى دەرەوەى ميسڕ گوتى، "لەگەڵ يۆنان گفتوگۆمان لەسەر دراوسێكانى ناوچەكەمان و پابەندى بە رێككەوتنە ئاوييەكانى هەردوو وڵات و ئاسايشى وزە لە رۆژهەڵاتى ناوەند كرد."

هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانييە، وەزيرى دەرەوەى يۆنان رايگەياند، "حكومەتى نيشتيمانى ليبيا وادەكەى كۆتاييهاتووە مافى واژۆكردنى رێككەوتنى دۆزيينەوەى نەوت و گازى نييە."

دەربارەى پەيوەندييەكانى نێوان قاهيرە و ئەسينا نيكۆس جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "پەيوەندى ئێمە و ميسر لەسەرووى ئاڵۆزييەكانى جيهانى عەرەبى و ئەوروپا و ئەفريقيا و ئەوروپايە."

لە ماوەى رابردوو حكومەتى توركيا ياداشتى لێكتێگەيشتنى لەگەڵ ليبيا واژۆ كرد، ئەوەش نارەزايى يۆنان و ميسڕى لێ كەوتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین