خه‌ڵاتى نۆبڵى ئه‌ده‌ب به‌ ئانى ئیرنۆ به‌خشرا کولتوور

نوچه‌نێت

ئه‌كادیمیاى سویدى له‌ ستۆكۆلهم راگه‌یاند خه‌ڵاتى نۆبڵى ئه‌ده‌ب به‌ ژنه‌ نووسه‌رى فه‌ڕه‌نسى ئانى ئیرنۆ ده‌به‌خشرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ شه‌شى تشرینى یه‌كه‌مى 2022 ئه‌كادیمیاى سویدى براوه‌ى خه‌ڵاتى نۆبڵى بۆ ئه‌ده‌ب راگه‌یاند، كه‌ ئه‌ویش ئانى ئیرنۆى ژنه‌ نووسه‌رى فه‌ڕه‌نسییه‌. به‌مه‌یش ئیرنۆ شانزه‌مین نووسه‌رى فه‌ڕه‌نسى ده‌بێت كه‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ به‌ده‌ست ده‌هێنن.

ئانى له‌ ساڵى 1940 له‌دایكبووه‌ و تا ئێستا زیاتر له‌ 20 كتێبى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ زۆربه‌یان چیرۆك و رۆمانن، له‌وانه‌ "گۆڕه‌پان" و"سۆزى ساده‌" و "ساڵانێك" و "كچێكى تر" یادوه‌ریى كچێك" و "داگیركاریى" و دوایین رۆمانیشى به‌ ناوى "گه‌نجه‌كه‌" چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

له‌ساڵى 1974 ئیرنۆ یه‌كه‌م رۆمانى خۆى به‌ ناوى "دۆڵابه‌ به‌تاڵه‌كان" بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، دواتر چه‌ندان خه‌ڵاتى تر له‌سه‌ر كاره‌كانى وه‌رگرتووه‌، ئه‌و له‌ لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى ته‌له‌ڤزیۆنى سوید، باس له‌ وه‌رگرتنى نۆبڵ ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ به‌ شه‌ڕه‌فێكى گه‌وره‌ ده‌زانم له‌ هه‌مان كاتیش به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆم".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین