كازمى : كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌هاى ئازدایمان بیر ده‌خاته‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ساڵیادى 33 یه‌مینى كاره‌ساتى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كاته‌وه‌ و له‌ په‌یامێكدا ده‌ڵێ، "ئه‌مڕۆ ئازارى یادى قوربانیان له‌ دڵمان هه‌ڵده‌گرین به‌ڵام ئه‌و ئازاره‌شه‌ كه‌ به‌هاى ئازادیمان وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه‌"

ئه‌مڕۆ سێشه‌م  16ى ئادار له‌ ساڵیادى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ده‌ستى رژێمى به‌عس له‌ عێراق، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ په‌یامێك ئه‌و یاده‌ ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ، 
"ئه‌مڕۆ یادى وه‌رچه‌رخانێكى ئازاربه‌خش ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ مێژووى خه‌باتى گه‌له‌كه‌مان دژى سته‌مكارى و دیكتاتۆریه‌ت".

له‌ به‌شێكى ترى په‌یامه‌كه‌ى كازمى ده‌ڵێ، "تاڵێتى ئه‌و كاره‌ساته‌ تا ئه‌مڕۆ هۆشدارییمان پێ ده‌دات له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر چه‌كى كۆمه‌ڵكوژ به‌ ده‌ستى سته‌مكاره‌كانى سه‌ر زه‌وى بێت چى رووده‌دات".

وێراى یادكردنه‌وه‌ى كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه‌  كازمى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ له‌و یاده‌دا گرنگه‌ عێراقییه‌كان به‌هاى ئازادى و دیموكراسیبوون و به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌هاى مرۆڤیان بیر بكه‌وێته‌وه‌.

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ڵێ، "ئه‌مڕۆ ئازارى یادى قوربانیان له‌دڵ هه‌ڵده‌گرین، به‌ڵام پرسه‌مان ئه‌و ئازاره‌یه‌ وه‌ك ته‌واوى تاوانه‌كانى سه‌رده‌مى سته‌مكاریى به‌هاى ئازادى و به‌هاى ده‌ربازبوونى عێراق به‌ره‌و دیموكراسى و به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌هاى مرۆڤمان بیر ده‌خاته‌وه‌".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین