بە ئامادەبوونی سەرۆكی هەرێم یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە نێوان ئەمەریكا و پێشمەرگە واژۆكرا
ئەمڕۆ چوارشەممە (21/ئەيلوول/2022) له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، گوته‌يه‌كى پێشكێشكرد و باسی لە قارەمانێتییەکانی هێزى پێشمه‌رگەى له شه‌ڕى دژى تيرۆر كرد و تيشكى خسته‌سه‌ر پشتگيريى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ تێكشكاندنى داعش.
لە بەشێكى تر‌ى قسەكانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختيى له هاوكاریى و هاوئاهەنگی نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر كرده‌وه. هەروەها سوپاسى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زيران و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراقى كرد.
دەقی گوتەی سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز
ڕۆژتان باش
هه‌موو لايه‌كتان به‌خێر بێن..
به‌خێرهاتنى تايبه‌تى خاتوو سێلێست واڵنده‌ر، ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى و شاندى ياوه‌رى ده‌كه‌م. زۆر به خێر بێن.
خۆشحاڵم به ئيمزاكردنى ياداشتى لێكگه‌يشتن له‌نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كورستان و وه‌زاره‌تى به‌رگريى ئه‌مريكادا. وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و پێنتاگۆن ساڵى 2016 له‌ژێر سه‌رپه‌رشتيى جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانيدا يه‌كه‌م ياداشتى لێكگه‌يشتنيان ئيمزا كردووه.
ئه‌وسا ئه‌و ياداشتى لێكگه‌يشتنه، پێشه‌نگ بووه. دڵنيايى و گه‌ره‌نتى داوه‌ته پێشمه‌رگه كه دەتوانن له شه‌ڕى دژى داعش به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها متمانه‌ى بۆ پێشمه‌رگه دروست كرد كه ئه‌مريكاى هاوبه‌ش و هاوپه‌يمانمان بۆ شه‌ڕ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستان پشتگيرى له پێشمه‌رگه ده‌كات.
شه‌ڕى دژى داعش بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان مايه‌ى شانازييه‌كى گه‌وره‌يه كه هاوشانى سه‌ربازانى ئه‌مريكاى دۆست و هێزه‌كانى ديكه‌ى هاوپه‌يمانان، توانييان تيرۆرستانى داعش تێكبشكێنن. له‌و شه‌ڕه‌دا پێشمه‌رگه به گيان و خوێن، قاره‌مانيه‌تيى خۆى بۆ هه‌موو جيهان سه‌لماند و بووه مايه‌ى سه‌ربه‌رزيى ته‌واوى گه‌لى كوردستان.
لەم ڕۆژەدا سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گيانى پاكى هه‌موو پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان داده‌نوێنين كه له‌پێناو پاراستنى هه‌رێمى كوردستاندا گيانيان به‌خشى و شه‌هيد بوون. هه‌ميشه به شكۆوه يادى ئه‌وان و قوربانيدانيان ده‌كه‌ينه‌وه.
ئێمه هه‌رگيز هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانانی نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و قوربانيدانى هێزه‌كانيان لەپێناو و ئازادی و بەرگریدا، له‌بير ناكه‌ين. گه‌لى كوردستان هه‌ميشه به ڕێز و پێزانينه‌وه له ڕۆڵى كاريگه‌ر و پشتگيريى سه‌ربازيى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌ڕوانێت و ستايشى ده‌كات.
له‌گه‌ڵ قاره‌مانيه‌تى و قوربانيدانى پێشمه‌رگه و هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، پشتگيريى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانان بوو، كه شه‌ڕى دژى تيرۆرى يه‌كلاكرده‌وه و تيرۆرستانى داعش شكان.
له ساڵى (2016)ـه‌وه چه‌ندین جار ياداشتى لێكگه‌يشتن له‌نێوان وه‌زارتى پێشمه‌رگه و پێنتاگۆندا درێژ كراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش نه‌ده‌كرا ئه‌گه‌ر پشتگيريى كۆنگرێس و ئيداره و حكوومه‌ته‌كانى ئه‌مريكا نه‌بووايه. لێره‌وه ده‌مه‌وێ سوپاسى هه‌موويان بكه‌م. خۆشحاڵين كه ئه‌مجاره‌ش به هه‌وڵى هه‌ردوولا و له‌سه‌ر بنه‌ماى پێويستييه‌كانى قۆناغه‌كه، ياداشتێكى نوێ ئيمزا ده‌كرێت.
خاڵى هه‌ره گرنگى ئه‌م ياداشته ئه‌وه‌يه: هه‌ردوولا كۆكن كه داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كى جددى و ڕاسته‌قينه‌يه و هێشتا ئه‌ركێكى هاوبه‌شى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ئه‌مريكا و هاوپەیمانان هه‌يه، ئه‌ويش به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولايه، تا ئه‌و كاته‌ى به يه‌كجارى داعش له‌ناوببردرێت. ئه‌مه هه‌ر به ته‌نها ئامانجێكى هاوبه‌شى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ئه‌مريكا نييه، به‌ڵكو ئامانجى هاوبه‌شى هاوپه‌يمانييه‌كى نێوده‌وڵه‌تييه كه ده‌يان وڵات له‌خۆ ده‌گرێت.
جگه له‌مه، ئه‌م ياداشتى لێكگه‌يشنه، وا ده‌كات هاوبه‌شه ئه‌مه‌ريكييه‌كانمان، پێداويستى و كه‌موكوڕييه‌كانى پێشمه‌رگه پڕ بكه‌نه‌وه و هاوكار و پشتيوان بن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و يه‌كخستنه‌وه‌ى يه‌كه و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
هه‌ر لێره‌دا ده‌مه‌وێ سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستان دووپات بكه‌مه‌وه بۆ پشتگيرى و هاوكاريى ئه‌مريكا و دۆستانى ديكه‌مان له پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و هه‌وڵه‌كانيان بۆ يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه.
حه‌ز ده‌كه‌م هه‌موو لايه‌ك دڵنيا بكه‌مه‌وه كه وێڕاى هه‌موو سه‌ختى و گرفته‌كانيش، ئێمه لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان جددى و پابه‌ندين به‌وه‌ى پێشمه‌رگه يه‌ك بخه‌ينەوە و پرۆسه‌كه سه‌ربكەوێت. كۆڵ ناده‌ين و له‌ڕووى سياسيشه‌وه به‌رده‌وام كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ين. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان له‌سه‌ر هێڵ و له گفتوگۆی بەردەوامداين.
هه‌موومان و دۆستانيشمان باش ده‌زانين كه هه‌رێمى كوردستان پێويستى به هێزێكى پێشمه‌رگه‌ى نيشتمانيى ڕێكخراو، يه‌كگرتوو و پيشه‌يى هه‌يه. ئه‌مه ئامانجێكى ڕوونى ئێمه‌يه و ده‌بێ كارى جددى له‌سه‌ر بكرێت. نابێت ئه‌م بابه‌ته ببێته هۆى بێهيوايى و نائومێديى خه‌ڵكی كوردستان و دۆستانى هه‌رێمى كوردستان.
ڕاسته هێشتا داعش هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و عێراق و سووريا، به‌ڵام ئه‌وه تاكه هه‌ڕه‌شه و ته‌حه‌دييه‌ك نييه ڕووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه. ململانێ و ناكۆكيى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تيش له ناوچه‌كه له ئارادان كه پێويسته بە بايه‌خه‌وه مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا بكرێت. له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق، پێشمه‌رگه‌ش وه‌ك به‌شێك له سيستمى به‌رگريى عێراق، ده‌بێ به‌هێز و تۆكمه بێت و ڕۆڵ و ئاماده‌يى له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات‌دا بگێڕێت.
به پشتگيرى و يارمه‌تيدانى دۆستمان له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، پێويسته هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى ته‌واو له‌نێوانماندا هه‌بێت بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كه كاريگه‌ريى ڕاسته‌وخۆى به‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌دا هه‌يه.
هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه ئه‌منييه‌كان، هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئاماده‌يه و پێويسته هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بێت و فراوانتر بكرێت.
سوپاس و پێزانينمان بۆ سه‌رۆك وه‌زيران و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق به‌ڕێز مسته‌فا كازمى هه‌يه، بۆ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى له‌پێناو پته‌وكردنى ئه‌و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌ى له‌نێوان سوپا و پێشمه‌رگه‌دا هه‌يه.
به‌ڕێزان..
ئاگادارين كه گفتوگۆى نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و پێنتاگۆن، له كه‌شيكى دۆستانه‌دا له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوبه‌شى و دۆستايه‌تى به‌ڕێوه چووه. ئه‌مه مايه‌ى خۆشحاڵى و پێزانينه. ئه‌م ياداشتى لێكگه‌يشتنه گرنگه و به سوودى هه‌ردوولا ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئاسايش و ئاراميى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌پارێزێت.
سوپاس بۆ تيمى هه‌ردوولا و ده‌ستخۆشييان لێده‌كه‌م بۆ ئاماده‌كردنى ئه‌م ياداشته. ده‌مه‌وێ به‌تايبه‌تى سوپاسى خاتوو ده‌ينا ستروول، جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بكه‌م بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونى. دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان تا كۆتايى پابه‌نده به هاوبه‌شێتى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا و لەگەڵ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ له‌و‌نابردنى تيرۆر و نه‌هێشتنى داعش و هەر مه‌ترسييه‌ك لە ناوچەكەدا.
سوپاس بۆ هه‌موو لايه‌كتان و هيواى ڕۆژێكى خۆشتان بۆ ده‌خوازم.
بەخێر بێن و زۆر سوپاس
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment