كاردانەوەكانى دژ لەسەر گيان لەدەستانى ژينا ئەمينى بەردەوامە
ئیسماعیل تەها: تایبەت بە نوچەنێت:
نەدا نەشیف، بەڕێوەبەری مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی ئەو هۆکارانە دەکات کە بوونەتە هۆی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی، داواش لە بەرپرسانی ئێران دەکات هەراسانکردن و دەستگیرکردنی ئەو ژنانە بوەستێنێت کە نایانەوێ لەچک بکەنە سەریان، هاوکات داوا لە هێزە ئەمنییەکانیش دەکات توندوتيژى لە دژی ئەوانە راگيرێت، کە دژی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی خۆپێشاندان دەکەن.
نەدا نەشیف بە ناوی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی لەبەرامبەر بێدەنگکردنی بەرگيركارانى مافی ژنان دەربڕی کە رەخنە لە باڵاپۆشیی ناچاری دەکەن.
كۆشكى سپى لە راگەيێندراوێكدا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، گيان لەدەستدانى ژينا ئەمينى لە گروتخانە پێشێلكاريەكى مەترسيدارى مافەكانى مرۆڤە.
لە لايەكى ترەوە جيك سۆليڤان، راوێژكارى ئاسايشى نەتەوەيى ئەمەريكا رايگەياند، "ژينا ئەمينى تەمەن (22) ساڵ كە بەهۆى دەستگيكردن و ئەشكنجەدانى پۆليسى ئێرانى گيانى لەدەست هەست بە نيگەرانييەكانى قووڵ دەكەين."
وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا داوا لە سەكردەى وڵاتان دەكات دژ بە ئێران بەوەستنەوە
لە بەشێكى ترى قسەكانى سۆليڤان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "مردنى ئەو ئەو كچە تاوانێك مايەى لێخۆشبوون نييە، پێويستە بەرپرسانى ئێرانى لێپرسينەوەيان لەسەر ئەو پێشليانەى مافى مرۆڤ لەگەڵ بكرێت."
لەلايەكى ترەوە مۆرگان ئۆرتاگۆس، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا رەخنەى لە وەزيرى دەرەوە و ئيدارەى ئەمەريكا گرت، كە بۆ ماوەى (72) كاتژمێر دواتر سەركۆنەى گيان لەدەستنى ژيانيا ئەمينيان كردووە، لە بەشێكى ترى قسەكانى مۆرگان داوا دەكات ئەمەريكا پاڵپشتى گەلى ئێرانى بێكات و پێويستيشە سەركردەكانى جيهان هۆشدارى بدە ئێران لە كوشتنى هاووڵاتيانى.
ماريا بيلينكا، رۆژنامەنووسى رووسى لە بابەتێدا بە ناوى (حيجاب ئێران دەهەژێنێت) دەڵێت، "مردنى ژيانى ئەمينى بووە هۆى شەپۆلێكى بەهێزى ناڕەزاييەكان لە هەموو ئێران دژ بەو ياسا ئاينيە توندانە و باڵادەستى پياوانى ئاينى."
سەبارەت بە كاتى ناڕەزاييەكانيش ئاماژە بەوە دەكات، "تەقينەوەى دۆخەكە لە كاتێدايە دەنگوگۆى تێكچوونى دۆخى تەندروستى عەلى خامنەئى تەمەن (83) و گفتوگۆكان لەسەر دياريكردنى جێگر بۆى گەرمە، هەروەك دۆخەكەش لەكاتێدايە ئەگەر هەيە ببێتە تێكچوونى دانيشتنەكانى رێككەوتنى ئەتۆمى و لانەدانى سزاكانى سەر ئێران."
ناڕەزاييە ناوخۆييەكانى ئێران
دوێنێ بۆ رۆژى چوارەم خۆپيشاندان لە شارە گەورەكانى ئێران دژ بە گيان لەدەستدانى ژيانى ئەمينى بەڕێووەچووە، لە شارەكانى تەورێز و شيراز و ئيلام و هەمەدان و قوم و سەوزەوار و زەنجان و كرمان بەڕێووە چووە.
خۆپيشاندەران دروشمى جێهێشتنى دەسەڵاتيان دووبارە دەكردەوە، لە سەروى هەمووانەوە عەلى خامنەئى، بە دەنگى بەرز دەيانگوت، "مردن بۆ ديكتاتۆر مردن بۆ خامنەئى."بەگوێرەى گرتە ڤيديۆكانيش خۆپيشاندەران لە تەورێز رووبەڕووى هێزە ئەمنييەكان بوونەوە.
لە لايەكى ترەوە خۆپيشاندەران لە قەزوين هێرشيان كردە سەر ئۆتۆمبێلێكى پۆليسى ئێرانى. لە تارانى پايتەختى ئێرانيش هێزە ئەمنييەكان بە گازى فرمێسكرێژ هەوڵى بڵاوە پێكردنى خۆپيشدانەدرانيان دا، لەبەرانبەردان خۆپيشاندەران دەستيان بە گوتنەوەى دروشمەكانى دژ بە دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە كرد.
رۆژهەڵاتى كوردستان
لە زۆربەى شاروشارۆچكەكانى رۆژهەڵاتى كوردستان هاووڵاتيان رژاونەتە سەر شەقامەكان و دژ بە گيان لەدەستدانى ژينا ئەمينى.
بەگوێرەى لێدەوانى چەند خۆپيشاندەرێك بۆ تۆڕى ميديايى رووداو، دانیشتووانی شاری بیجاڕ لە پارێزگای سنە لە دژی مەرگی گوماناوی ژینا ئەمینی و پۆلیسی رەوشت ناڕەزاییان دەربڕی. بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە گوللە وەڵامیان دانەوە، هەروەك ئەم ناڕەزایەتییانە دوێنش بەشێکی زۆری شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیشی گرتەوە. "ژن، ژیان، ئازادی" ئەمە درووشمی سەرەکی خۆپێشاندەرانە کەوا ئەم خۆپێشاندەرانە لە پاوە دەیڵێنەوە.
پارتە كوردييەكانى رۆژهەڵات بە يەك دەنگ دژ بە ئێران دەوەستنەوە
لەلايەكى ترەوە لە چەند رۆژى رابردوو لە شاری دیواندەرەی سنەش دوو خۆپێشاندەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژران. لە شاری سەقزیش دوو کەس و لە دێولانیش خۆپێشاندەرێک کوژراوە، بەگوێرەى ئەو ئامارانەى لە شارە كوردييەكان بەردەستن تاوەكوو ئێستا ژمارەى كوژراوەكان گەيشتۆتە پێنج كەس.
هەڵوێستى پارتە سياسييەكانى رۆژهەڵات
عەبدوڵا موهتەدی سکرتێری کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، لە ديدارێكى دەنگى بەشى كوردى دەنگى ئەمەريكا دەڵێت، " ئێمه لهگهڵ حزبی دیموكرات ئهندامی ناوهندی هاوكاری حزبه سیاسیهكانی كوردستانی ئێرانین و ههڵوێستهكانمان بهیهكهوه بوو، دیاره ههر حیزبێک چالاكی و ههڵسوڕانی خۆی كردووه و ڕێكخستنی ناوخۆیی خۆی ههیه و ڕاگهیاندنی خۆی ههیه و پهیوهندی نێونهتهوهیی خۆی ههیه، ئێمه له ههموو ئهوانه كهڵكمان وهرگرتووه، ئهم ڕۆژانه بهتهواوی مانا سهرقاڵی ڕێكخستن و كاركردن بووین بۆسهرخستنی ئهو سیاسهتانهی وهكو پرۆتێست-ناڕهزایهتی له ئاست كۆماری ئیسلامی ئێرانی بهرامبهر بهو تاوان كردوومانه، بهڵام سیاسهتهكانمان ههتاڕادهیهكی یهكجار زۆر ههماههنگ بووه و بهیهكهوه دامانڕشتووه لهگهڵ حزبی دیموكرات، ئێمه و كۆمهڵهی زهحمهتكێشان بهیهكهوه ئهو سیاسهتهمان ڕێكخستووه ئهو سیاسهتهش بریتی بووه له یهكهم ههوڵدان بۆ ڕێكخستنی مانگرتنێكی گشتی لهههموو شارهكانی كوردستان، دووهم داواكاری بۆ خهڵكی ئێران كه پشتگیری ئهم خهباتهی كوردستان بكهن له ههردووكیشیاندا خۆشبهختانه زۆر سهركهوتوو بووین."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment