سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: بە ناوی ھەرێمی کوردستانه‌وه‌ سەرەخۆشیم لە شا چارڵزی سێیەم کرد کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەسەر ڕێوڕەسمى بەشداریکردنى لە پرسەى شاژن ئێلێزابێسی دووەم ڕایدەگەیێنێت، "لە وێستمینستەر ئەبی لە لەندەن بەشداریم لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شاژن ئێلیزابێزی دووەم کرد بۆ رێزگرتن لە شاژنی کۆچکردوو."

ئەمڕۆ دووشەممە (19/ئەیلوول/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە فەیسبووک دەڵێت، "بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شاژن ئێلێزابێسی دووەم، ئەمڕۆ دووشەممە بەشداریم لە پرسەکەیدا کرد کە لە وێستمینستەر ئابێ لە لەندەن بەڕێوەچوو."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە بەشکى ترى نووسینەکەیدا دەشڵێت، "هەروەها شەرەفمەند بووم کە شەوی ڕابردوو لە کۆشکی به‌کینگهام چاوم بە خاوەنشکۆ شا چارڵزی سێیەم کەوت و بە ناوی ھەرێمی کوردستانه‌وه‌ سەرەخۆشیم لە جەنابیان و گەلانی شانشینی یەکگرتوو کرد."

هەروەها سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ لە هەژمارى خۆى لە تویتەر نووسیوویەتى، "خاوەن شکۆ  شاژنی بەریتانیا ئیلهامبەخشێکی راستەقینە بوو بۆ زۆر کەس لە جیهاندا."

ڕۆژى (18)ـى ئەیلوولى (2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە بانگهێشتێکى فەرمیى بەریتانیا، لە لەندەن لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەى وڵاتان بەشدارى له‌ پرسه‌ و ڕێوڕه‌سمى دوایین ماڵئاوایى له‌ شاژن ئێلێزابێسى دووه‌م، شاژنى كۆچكردووى شانشینى یه‌كگرتوودا كرد.

 

‏‎

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین