سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى لە پرسه‌ى شاژن ئێلێزابێسى دووه‌مدا كرد کوردستانی
سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سەرۆكى هەرێمى كوردستان له‌ وێستمينسته‌ر ئابێ له‌ په‌رله‌مانى بەريتانيا بەشدارى لە سەردان و ماڵئاوايى شاژنە ئێليزابێسى دووەم كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (19/ئەيلوول/ 2022) سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و ڕێبه‌رانى جيهان و به‌ ياوه‌ريى باڵيۆزى عێراق له‌ بەريتانيا به‌شدارى له‌ دانيشتنى پرسه‌ى شاژنە ئيزابێزى كرد كه‌ له‌ وێستمينسته‌ر ئابێ له‌ په‌رله‌مانى بەريتانيا بەرێوە چوو.

ئێواره‌ى دوێنێ له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى حكوومه‌تى به‌ريتانيا سه‌رۆك نێچيرڤان گه‌يشته‌ له‌نده‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و ڕێبه‌رانى وڵاتانى جيهان له‌ كۆشكى شاهانه‌ى به‌كينگهام به‌شدارى له‌ ڕێوڕەسمى پرسه‌ و ماڵئاواییکردن له‌ شاژنى کۆچکردووى شانشینى یەکگرتوودا كرد.

لەو سەردانەى سەرۆكى هەرێمى كوردستان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى خۆى و گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى به‌ خاوه‌نشکۆ شا چارلزى سێيه‌م و خانه‌واده‌ى شاهانه‌ و گه‌ل و حكوومه‌تى بەريتانيا و وڵاتانى كۆمۆنوێلس گه‌ياند.

رۆژى هەشتى ئەم مانگە شاژنە ئێلیزابێسی دووەم لە تەمەنی (96) ساڵیدا  كۆچی دوایی كرد، شاژنی بەریتانیا ماوەی (70) ساڵ لەو پۆستەدا مانەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین