سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە کۆشکى به‌كینگهام سه‌ره‌خۆشى له‌ شا چارلزى سێیه‌م ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە بانگهێشتنامەیەکى فەرمى گەیشتە لەندن و لەگەڵ سەرکردەى وڵاتانى جیهان له‌ كۆشكى شاهانه‌ى به‌كینگهام به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى پێشوازى له‌ میوانان كرد.

ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە (18/ئەیلوول/2022) بۆ بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاواییکردن له‌ شاژنى كۆچكردوو ئێلێزابێسى دووەم، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى خاوه‌نشكۆ شا چارلزى سێیه‌م، شاى شانشینى یه‌كگرتوو، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و ڕێبه‌رانى وڵاتانى جیهان له‌ كۆشكى شاهانه‌ى به‌كینگهام له‌ له‌نده‌ن، به‌ یاوه‌ریى باڵیۆزى عێراق له‌ به‌ریتانیا به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى پێشوازى له‌ میوانان كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى خۆى و گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى به‌ خاوه‌نشكۆ شا چارلزى سێیه‌م و خانه‌واده‌ى شاهانه‌ و گه‌ل و حكوومه‌تى شانیشنى یه‌كگرتوو و وڵاتانى كۆمۆنوێڵس گه‌یاند و هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵیاندا دووپات كرده‌وه‌."

ڕاگەیێندراوەکە ئاماژە بەوەکات، لاى خۆیەوە شا چارلزى سێیه‌م "سوپاس و پێزانینى بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و به‌شدارییان له‌ پرسه و ڕێوڕه‌سمى ماڵئاوایى له‌ شاژن ئێلێزابێسى دووه‌مدا ده‌ربڕى."

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى حكوومه‌تى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و ڕێبه‌رانى وڵاتانى جیهان بۆ بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاواییکردن له‌ شاژنى کۆچکردووى شانشینى یەکگرتوودا گه‌یشتبووه‌ له‌نده‌ن و هه‌ر ئه‌مشه‌و له‌به‌رده‌م تابووته‌كه‌یدا له‌ په‌رله‌مانى شانشینى یه‌كگرتوو، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى ماڵئاوایى و نواندنى ڕێزدا بۆ شاژن ده‌كات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین