خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی یەکەی (70 و 80) گەڕایەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (18/ئەیلوول/2022) شۆڕش ئیسماعیل، وەزیرى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایى لە ئەفسەران دەکات بە بۆنەى، "گەڕانەوەی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران لە نەورۆز و ئەیلولی ساڵی 2018-2019 تایبەت بەهەردوو یەکەی 70 و 80 و فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن و فەرماندەیی زێڕەڤانیی و پۆلیسی نەوت و گاز."
وەزیرى پێشمەرگە لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، "هەنگاوەکانمان بەرەو بەدامەزراوەیکردنی سەربازیانە جێگەی خۆی گرتووەو بۆ لەمەودواش خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران رێچکەی ئاسایی خۆی وەردەگرێت و دواناکەوێت."
ماوەى چەندین ساڵە ئەفەسەرانى یەکەى (70 و 80) هاتنەوەى پلەکانیان دواکەوتووە، بەپێى وتەى سەرۆکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، بە هۆى بوونى کێشە لە لیستى پلە بەرزکردنەوە و خانەنیشینى بووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment