فازڵ حاجى: بەردەوام دەبین لە هەڵمەتى دەستبەسەرداگرتنى ماتۆڕسکیلى بێ مۆڵەت کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، لە شەش مانگى ڕابردوو (66) بە هۆى ماتۆڕسکیلەوە روویداوە و دەشڵێت، تیمەکانمان بەردەوام دەبن لە دەستبەسەرداگرتنى ماتۆڕسکیلى بێ مۆڵەت.

ئەمڕۆ دووشەممە (12/ئەیلوول/2022) فازڵ حاجى، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆى هەولێر بە رووداوى راگەیاند، بەردەوام دەبن لە هەڵمەتى دەستبەسەرداگرتنی ئەو ماتۆڕسکیلانەی بە قاچاخ هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون یاخود تۆمارنەکراون.

سەبارەت بە گلەیى ئەو هاووڵاتیانەى کە هاتووچۆى هەولێر ئامادەنییە ماتۆڕەکانیان تۆمار بکات، فازڵ حاجى دەڵێت، بازرگانەکان  ماتۆڕسکیل لە ئێرانەوە دەهێننە بە قاچاخ دەهێننە هەرێمى کوردستان، بە ناوى پارچەى یەدەگ و دووبارە دەیبەستنەوە، بەڵام مۆڵەکانیان ساختەیە.

وتەبێژى هاتووچۆى هەولێر ئاماژە بەوەدەکات، کێشەى گەورەیان لەگەڵ کۆمپانیاکانى دیلیڤیەرییە، بەشێک لەو کۆمپانیایە ماتۆڕەکانیان تۆمار نەکردووە، کۆمپانیا هەیە زیاتر لە (1000) ماتۆڕى بێ مۆڵەت و تۆمارنەکراوى هەیە. 

ئەو گووتیشى، لەم ساڵدا (377) رووداوی هاتووچۆ لە هەولێر روویانداوە (66) رووداویان بەهۆی ماتۆڕسکیلەوە بووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین