سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: له‌م كاته‌ ‏سه‌خته‌دا بیرمان لاى ‏خانه‌واده‌ى شاهانه‌ى شانشینی یەکگرتووه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە سەردانێکى بۆ کونسوڵخانەى بەریتانیا لە هەولێر، لە پرسەنامەیەکدا بۆ كۆچى دواییى شاژن ئێلێزابێسى دووه‌م دەنووسێت، "له‌م كاته‌ ‏سه‌خته‌دا بیرى خۆى و هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان لاى خاوه‌نشكۆ شا و ‏خانه‌واده‌ى شاهانه‌ى شانشینی یەکگرتووه‌.‏"

ئەمڕۆ یەکشەممە (11/ئەیلوول/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، یه‌كه‌مین پرسه‌نامه‌ى بۆ كۆچى دواییى شاژن ئێلێزابێسى دووه‌م، شاژنى ‏كۆچكردووى شانشینی یەکگرتوو له‌ تۆمارى پرسه‌دا نووسى كه‌ له‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن ‏كونسولخانه‌ى گشتیى به‌ریتانیاوه‌ كراوه‌ته‌وه‌.‏

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشیى خۆى و گه‌لى كوردستانى ‏به‌ شا چارلزى سێیه‌م و خانه‌واده‌ى شاهانه‌ و گه‌لى شانشینی یەکگرتوو و وڵاتانى ‏كۆمۆنوێلس گه‌یاند و هاوخه‌مى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕى.‏"

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ پێگه‌ و خۆشه‌ویستیى شاژن ‏ئێلێزابێسى دووه‌م له‌سه‌ر ئاستى جیهان كرد و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ له‌م كاته‌ ‏سه‌خته‌دا بیرى خۆى و هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان لاى خاوه‌نشكۆ شا و ‏خانه‌واده‌ى شاهانه‌ى شانشینی یەکگرتووه‌.‏"

ڕۆژى (8-9-2022) شاژنە ئێلیزابێز، لە تەمەنی (96) ساڵیدا کۆچی دواییکرد، لە دوای خۆی شازادە چارڵس، شازادەی وەیڵز بووە پادشای بەریتانیا و (14) وڵاتی دیکە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین