وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى بەرگریى ئەمەریکا لێکتێگەیشتنێکى سەربازیى واژۆ دەکەن
نوچەنێت:
سەربەست لەزگین، بریکارى وەزارەتى پێشمەرگە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ كۆلۆنێڵ سۆریا سەرۆكی تیمی راوێژكارانی هێزەكانی هاوپەیمانان ڕایدەگەیێنیت، "قۆناغەكانی پێكهێنانی فرقەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، هەردوو لیژنەكانی پەیكەر بەندی(میلاك)و هەڵبژاردنی ئەفسەران لە کۆتایی کارەکانیاندان."
ئەمڕۆ سێشەممە (شەش/ئەیلوول/2022) سەرۆکی تیمی راوێژکارانی هاوپەیمانان لە میانى کۆبوونەوەیەکى لەگەڵ سەربەست لەزگین، بریکارى وەزارەتى پێشمەرگە ئاماژەى بە "قۆناغەكانی ئامادەكردنی رەشنوسی لێكتێگەیشتن كرد، كە بڕیارە لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا لە بواری ئەمنی و سەربازی واژوو بکرێت."
بەپێى ڕاگەیێندراوێکى وەزارەتى پێشمەرگە، بریکارى وەزارەتى پێشمەرگە، لە کۆبوونەوەکەدا"تیشكی خستەسەر قۆناغەكانی پێكهێنانی فرقەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، لەو بارەیەوە روونكردنەوەی پێویستی خستەڕوو، کە هەردوو لیژنەكانی پەیكەر بەندی(میلاك)و هەڵبژاردنی ئەفسەران لە کۆتایی کارەکانیاندان و هەموو هەماهەنگییەک دەکەین بۆ مەشق و ڕاهێنانی ئەفسەران بۆ فرقەکان لە لایەک و پێشمەرگە لە لایەکی ترەوە"
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment