سەرۆک بارزانى لەگەڵ کونسوڵى نوێى رووسیا لە هەولێر کۆبووەوە
نوچەنێت:
لە دیدارێکدا سەرۆک مەسعود بارزانى لەگەڵ كونسوڵی نوێی ڕووسیا لە هەولێر، "جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا كرایەوە بە تایبەت لە بواری ئابووری و خوێندنی باڵا."
ئەمڕۆ سێشەممە (شەش/ئەیلوولی/2022) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەكسیم ڕۆبین كونسوڵی نوێی ڕووسیا لە شاری هەولێر كرد.
بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دواپێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا."
لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هەر لەو دیدارەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ڕووسیا تاوتوێ كرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا كرایەوە بە تایبەت لە بواری ئابووری و خوێندنی باڵا."
دەشڵێت، "لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی تازەی ڕووسیا خواست لە ئەرك و كارەكانیدا."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment