شۆڕش ئیسماعیل: هەندێ کار لە وەزارەتى پێشمەرگە تەنیا بە پارتى و یەکێتى دەکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیرى پێشمەرگە هەڕەشەى دەستلەکارکێشانەوە دەکات و ئەندامێکى لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، وەزیرى پێشمەرگە پێیڕاگەیاندوون، هەندێ کار تەنیا بە پارتى و یەکێتى دەکرێت نەک بە پەرلەمان و وەزارەتى پێشمەرگە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (چوارى/ئاب/2022) میران بەکر، سکرتێری رۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگە بە رووداوى ڕاگەیاند، رێگرى لەبەردەم کارەکانی وەزیری پێشمەرگە هەیە و ئەگەر دۆخەکە بەردەوام بێت، دەستلەکار دەکێشێتەوە.

سکرتێرى رۆژنامەوانى وەزیرى پێشمەرگە زیاتر روونیدەکاتەوە، وەزیری پێشمەرگە دەڵێت، یەکەم وەزیرە لە وەزارەتى پێشمەرگە دەستى بە چاکسازى کردووە، بەڵام ئەوانەی لە بەرژەوەندییان دراوە لەمپەر بۆ چاکسازییەکە دروستدەکەن.

بە وتەى میران بەکر، هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى ئاگادارى نیگەرانییەکانى (شۆڕش ئیسماعیل)ـن، حکومەى هەرێمى کوردستانیش لەو نیگەرانیانە ئاگادارکراونتەوە.

هاوکات رزگار محەممەد، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکراى دەکات، چەند جارێک لەگەڵ وەزیرى پێشمەرگە کۆبوونەتەوە و وەزیر پێى ڕاگەیاندووە، هەندێ کار نە بە ئێمە دەکرێت نە بە پەرلەمان، تەنها یەکێتی و پارتی دەتوانن بیکەن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین