بە هۆى بۆمبێکەوە کادیرێکى بەرەى تورکمانى هەردوو قاچى لەدەستدەدات کوردستانی

نوچەنێت:

بەرەى تورکمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا، وردەکارى لکاندنى مینێک بە ئۆتۆمبێلى کادیرێکى لە سلێمانى دەخاتەڕوو و دەشڵێت، "کارێکى تیرۆریستى بووە."

ئەمڕۆ شەممە (سێى/ئاب/2022) لە گەڕەکى شێخانى، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلى کادیرێکى بەرەکى تورکمانى لە ناو ماڵەکەى خۆى لە سلێمانى تەقییەوە.

بەپێى ڕاگەیێندراوکى بەرەکى تورکمانى، ئەو کادیرەى بۆمبەکەى پێداتەقیوەتەوە، ناوى (نەجمەدین وەلى عەبدوڵڵا)یە، بە هۆى تەقینەوەکە هەردوو قاچى لەدەستداوە.

محەممه‌د سەمعان، وتەبێژی به‌ره‌ی تورکمانی دواى رووداوەکە راگەیاند، ئەو کادیرە لە ئۆفێسى سلێمانى دەوام دەکات و لە کاتى کارپێکردنى ئۆتۆمبێلەکەى بۆمبەکە پێداتەقیوەتەوە.

وتەبێژی به‌ره‌ی تورکمانی لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان 24 گووتیشى، پێشتر نامەی هەڕەشەیان لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە بۆ نێردراوە و لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقیشەوە ئاگادارکراونەتەوە کە هەڕەشەیان لەسەرە.

بۆ دۆزینەوەى بکەرى ئەو رووداوە، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵێنەوە کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک دەستگر نەکراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین