له‌ كه‌مپى باجد كه‌نداڵى سنوورى زاخۆ (12) خێمه‌ى ئاواره‌كان سووتان کوردستانی

نوچه‌نێت

به‌ هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر له‌ كه‌مپى باجد كه‌نداڵ له‌ سنوورى قه‌زاى سێمێل، (12) خێمه‌ى ئاواره‌كان سووتان و زیانێكى زۆرى ماددى به‌ دانیشتوانى كه‌مپه‌كه‌ كه‌وتووه‌.

به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (سێى/ئه‌یلوول/2022) ئاگر له‌ كه‌مپى باجد كه‌نداڵ كه‌وته‌وه‌، به‌پێى لێدوانى ئه‌ڤیندار عیزه‌ت، به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى به‌رگریى شارستانى زاخۆ، ئه‌گه‌رچى تاوه‌كو ئێستا هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ دیار نییه‌، به‌ڵام پێشبینى ده‌كه‌ین به‌ هۆى شۆتى كاره‌باوه‌ بێت.

 ئه‌ڤیندار عیزه‌ت بۆ رووداو زیاتر روونیكرده‌وه‌، به‌ هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌، (12) خێمه‌ سووتان، به‌بێ ئه‌وه‌ى زیانى گیانى هه‌بێت، ته‌نیا زیانى ماددى هه‌بووه‌.

به‌پێى وته‌ى یه‌كێك له‌ دانیشتوانى ئه‌و كه‌مپه‌، كه‌سێك (20) ملیۆن دینارى له‌ ناو خێمه‌كه‌یدا سووتاوه‌ و ئافره‌تێكى دیكه‌ش زێڕى له‌ ناوچووه‌.

كه‌مپى باجد كه‌نداڵ، ده‌كه‌وێته‌ سنوورى قه‌زاى سێمێل سه‌ر به‌ ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ، كوردانى ئاواره‌ى ئێزدى سنوورى شنگاڵ تێیدا نیشته‌جێنه‌.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین