سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌ردانى به‌غدا و نه‌جه‌ف ده‌كات کوردستانی

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕێكى عێراقى ئاشكراى كردووه‌، ئه‌و سه‌ردانه‌ى كه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ نیاز بوو بۆ به‌غدا و نه‌جه‌ف ئه‌نجامى بدات، سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌بێت و ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌یش پێشكه‌شكردنى ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 31/ئاب/2022 سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى ئاگادار به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى راگه‌یاندووه‌، هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات و دواتریش ده‌چێته‌ نه‌جه‌ف. سه‌رچاوه‌كه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌، نێچیرڤان بارزانى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى به‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانى شیعه‌ ده‌دات، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ سیاسییه‌كان.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ نه‌جه‌ف به‌ یاوه‌ریى یه‌كتر بێت. 

رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو 28/ئاب سیپان شێروانى په‌رله‌مانتارى پارتى له‌ عێراق به‌ نوچه‌نێتى راگه‌یاند، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى به‌غدا و نه‌جه‌ف ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى به‌ لایه‌نه‌ شیعه‌كان بدات.

له‌ ماوه‌ى رابردوو چه‌ند جارێك سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یى هه‌ولێرى نیشانداوه‌، بۆ ئه‌وه‌ى پێشوازى له‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان بكات تا بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیان گفتوگۆ بكه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین