محه‌مه‌د سدیق خۆشناو: زۆر ئه‌سته‌مه‌ پێشبینى بۆ رووداوه‌كانى عێراق بكرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

چنار خۆشناو -تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

د. محه‌مه‌د سدیق خۆشناو په‌رله‌مانتارى پارتى له‌ عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت، دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، ئه‌سته‌مه‌ كه‌سێك بتوانێ پێشبینى بۆ لێكه‌وته‌ى رووداوه‌كانى ئه‌مڕۆى عێراق بكات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29/ئاب/2022 موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در دووركه‌وتنه‌وه‌ى خۆى له‌ سیاسه‌ت راگه‌یاند و دواى ئه‌مه‌ لایه‌نگرانى هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر باره‌گاكانى حكومه‌ت.

رووداوه‌كان به‌دواى یه‌كتر خێرا تێده‌په‌ڕن، د.محه‌مه‌د سدیق خۆشناو په‌رله‌مانتارى پارتى له‌ عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "زۆر ئه‌سته‌مه‌ پێشبینى بۆ داهاتوو بكرێت، هه‌موومان ده‌زانین ئه‌مڕۆ عێراق له‌ چ بارودۆخێكدایه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، كه‌ كورد له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رى بووه‌، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانیش چه‌ندان ده‌ستپێشخه‌رى كردووه‌، د. محه‌مه‌د سدیق خۆشناو ده‌ڵێ، "ئێمە وەکو کورد و بە تایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەمیشە هەوڵمانداوە لە خزمەتی گەلی کوردستان کار بکەین، جەنابی سەرۆک هەموو کات ده‌ستپێشخه‌رى بۆ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان هەبووە تا كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكرێت" 

له‌كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى محه‌مه‌د سدیق خۆشناو گوتى، "كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى و ره‌وتى سه‌در داواكانیان زۆر له‌ یه‌كتر جیاوازه‌".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین