سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى چين كرد
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (28/ئاب/2022) سەرۆكی هەرێمی كوردستان وێڕاى پيرۆزبايى باڵیۆزی ده‌ستبه‌كاربوونى نوێی كۆماری چینی مللی، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌ركه‌كه‌ى و خواستى بره‌ودانی په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ چين دووپات كرده‌وه.
سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چين ده‌ربڕى كه له كاتى په‌تاى (كۆڤيد_19)دا پێداويستيى پزيشكى پێشكه‌ش به دامه‌زراوه پزيشكييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز باڵيۆزى نوێى چين له عێراق وێڕاى ده‌ربڕينى سه‌رسامى به ئاوه‌دانى و پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان و پێزانينى بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژى رێكخراوی تیرۆرستی داعشدا، جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه دا كه عێراق هاوبه‌شێكى گرنگی بازرگانييه له‌گه‌ڵ چين، هەروەك هيواى خواست په‌يوه‌ندييه‌كان و ئاستى هه‌نارده‌كردن و هاورده‌كردنى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا به‌رز ببێته‌وه.
چالاكييه‌كانى باڵيۆزخانه‌ى چين له به‌غدا و كونسولخانه‌يان له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسولى گشتيى چين ئاماده‌ى بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment