سیپان شێروانى: سه‌رۆك بارزانى هه‌وڵ ده‌دات رێگرى له‌ پێشهاته‌ نه‌خوازروه‌كان بكات کوردستانی

چنار خۆشناو -تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

سیپان شێروانى په‌رله‌مانتارى پارتى له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باس له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا و نه‌جه‌ف ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ له‌سه‌ر داواى سه‌رۆك بارزانییه‌ و بۆ رێگرتنه‌ له‌ پێشهاته‌ نه‌خوازروه‌كان كه‌ خراپترینیان شه‌ڕى ناوخۆى شیعه‌یه‌".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28/ئاب/2022 زانیارى ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى به‌غدا و نه‌جه‌ف ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك به‌ لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كانى شیعه‌ بدات. 

سیپان شێروانى په‌رله‌مانتارى پارتى له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له‌وه‌ كرد، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌سه‌ر داواى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌ردانى ئه‌م دوو شاره‌ ده‌كات. سیپان شێروانى گوتى، "سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى هه‌وڵ ده‌دات رێگرى له‌ پێشهاته‌ نه‌خوزاراوه‌كانى عێراق بكات، كه‌ خه‌ریكه‌ زیاتر ته‌شه‌نه‌ ده‌كه‌ن و نه‌خوزاراوترینیان شه‌ڕى ناوخۆى شیعه‌یه‌"

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا كورد ده‌توانێ له‌م بارودۆخه‌ هه‌ڵچووه‌ى شه‌قامى شیعه‌، لایه‌نه‌كان هێور بكاته‌وه‌؟ سیپان شێروانى گوتى، "هیچ شتێك له‌ سیاسه‌تدا مه‌حاڵ نییه‌، ده‌بێت لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان نه‌رميان له‌ به‌رانبه‌ر یه‌كتر هه‌بێت و هه‌موو شته‌كان به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن".

پێشتر چه‌ند جارێك سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ فه‌رمى داواى له‌لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان كردووه‌، گفتوگۆ بكه‌ن و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ ئه‌وان ئاماده‌یى هه‌رێمى كوردستانیشى نیشانداوه‌ وه‌ك لایه‌نێكى هێوركه‌ره‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین