سەرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازی لە پارێزگاری ئازهربایجانی غەربی دەكات
ئەمڕۆ سێشەممە (23/ئاب/2022) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە محەمەد سادق موعتەمدیان و شاندێكی یاوەری كرد، لەو ديدارە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاسانكاری و هەماهەنگیی زیاتر بۆ پەیوەندیى ئابوورى و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوولا و هاتوچۆی زیارەتكارانی شوێنە ئاینییەكان و گەشتیارانى ئێران بۆ عێراق لە دەروازە سنوورییەكانى ههرێمى كوردستانهوه، گفتوگۆيان لەسەر كرا.
لە بەرانبەردا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان بە سەردانی هەرێمی كوردستان و دەرفەتی دیدار لەگەڵ سەرۆك نێچیرڤان بارزانی نیشان دا و جەختيان لەسەر ئەوە كردەوە كە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بازرگانییەكان، هەموو هەوڵێك دەدەن و ههموو ئاسانكارييهك پێشكهش دهكهن.
لای خۆیەوە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی تیشكی خستە سەر پەیوەندییە دێرینەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەموو بوارەكاندا و جەختی لە بەرەوپێشبردنی زياترى پەیوەندییەكان كردەوە، ههروهها دیدی هەرێمی كوردستانی لە بوارە جیاوازەكاندا خستەڕوو، لە هەمانكات خوازيارى باشترین پەیوەندی و هاوكاری و هاریكارييه لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
لە بەشێكى ترى ديدارەكە دۆخی سیاسیی ناوچەكە بەگشتی و چەند بابەتێكی جێی بایەخی هاوبەش گفتوگۆى لەسەركرا.
لەو ديدارە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و نهسروڵڵای ڕهشنوودیی، سهرکونسولی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر ئامادەی بوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment