ئومێد خۆشناو: به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى به‌نزین كاتییه‌ کوردستان- عێراق

سیهام میران – نوچەنێت

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین گرفتێکی كاتییە لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەو گرفتە چارەسەر دەكرێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئێمە وەك  پارێزگاری ھەولێر چاودێری و بەدواداچوون بۆ بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەكەین، ئەو گرفتە كە ھەموو پارێزگاكانی گرتووەتەوە، كێشەكە كاتییە و لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا چارەسەر دەبێت".

لەبارەی ھاتووچۆ لە رۆژانی نەورۆزدا، ئومێد خۆشناو گوتیشی: ''ئاسانکاریەکی باش بۆ هاووڵاتیان و گەشتیاران دەکەین و پشکنین بۆ هاوڵاتیانی ناوخۆی هەرێم ناکرێت، تەنها ئەو گەشتیارانە نەبێت کە لە شارەکانی دیکەی عێراق دێن بۆ هەرێم پشکنینیان بۆ دەکرێت."
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین