پێشانگای ماسییەکانی دیجلە لە ئەڵمانیا نمایش دەکرێت

لاڤین عومەر: نوچەنێت

ئەمڕۆ سێشەممە (16/ئاب/2022) حمە هاشم، هونەرمەندی شێوەکاری لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت دەربارەی پێشانگا تایبەتییەکەی گوتی، "پێشانگاکە لە کاتژمێر حەوتی سەر لە ئێوارە، لە هۆڵی ناوەندی کەلتووری پێکەوە ژیانی کورد لە ئەڵمانیا لە نۆمبێرگ دەبێت، کە نزیکەی (20) تابلۆ لە خۆ دەگرێت، سەرجەمیان لەسەر شێوازی (ئەبستراکتی دەربڕینخوازی ) بەرهەم هاتوون."

سەبارەت بە ناونیشانی پێشانگاکە هونەرمەند دەڵێت، "پێشانگاکە لەژێر ناونیشانی (ماسییەکانی دیجلە) نمایش دەکرێت بە پێی تێڕوانینی هونەرمەند ناونانی پێشانگاکە بینەر زیاتر لەو دەربڕینیانەی نزیک دەکاتەوە، کە مەبەستییەتی بینەر خۆی تەفسیری بۆ بکات، هەر تابلۆیەکیش چیرۆک و گوزارشتی خۆی هەیە، بەڵام تێکڕای بابەتی تابلۆکان گرێدراوون بە رووداو و بەسەرهات و چیرۆکە تاڵەکانی کورد لە ناوچەی میزۆ پۆتامیا، هەر بۆیە ماسییەکانی دیجلە دەروازەیەکە بۆ نزیکبوونەوەی بینەر لە رووداوەکان دەهێنێتە پێشەوە."

دەربارەی کارە هونەرییەکان کە لەسەرچی بەرهەم هاتوون حمە هاشم دەڵێت، "کارە هونەرییەکان بە بۆیەی ئەکریلیل لەسەر کانڤاس بەرهەم هاتووەن جگە لە هەندێ بەرهەمی دیکە کە بەکەرەستەی جۆراوجۆر لەسەر کۆفێی پێیپەر درووستکراون."

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین