مەسرور بارزانى: پارتى حەفتا و شەش ساڵە پارتی، ڕابەرایەتی بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە (16/ئاب/2022) مەسرور بارزانى لە ساڵيادى دامەزراندنى پارتى ديموكراتى كوردستان پەيامێكى بڵاوكردەوە، لە سەرەتاى پەيامەكە دەڵێت، "بە بۆنەی حەفتا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕۆژی لە دایکبوونی جەنابی سەرۆک بارزانی، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی جەنابی سەرۆک و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگر و دۆستانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم. هیوادارم وەک هەمیشە، پارتی بەردەوام لە پێشکەوتن و پێشەنگایەتیدا بێت."
دەقى پەيامى سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان:
بە بۆنەی حەفتا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕۆژی لە دایکبوونی جەنابی سەرۆک بارزانی، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی جەنابی سەرۆک و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگر و دۆستانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم. هیوادارم وەک هەمیشە، پارتی بەردەوام لە پێشکەوتن و پێشەنگایەتیدا بێت.
حەفتا و شەش ساڵە پارتی، وەک حیزب و بزووتنەوەیەکی جەماوەری و کوردستانی، بێ پسانەوە و دابڕان، ڕابەرایەتی بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان دەکات و تا ئێستاش بەردەوامە لە خەبات و تێکۆشان لە پێناو دەستەبەرکردنی مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان و پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان.
لە قۆناخە جیاوازەکانی خەبات و تێکۆشانی پارتیدا، سەڕەڕای هەموو هەڕەشە و پیلانی دوژمنان و ناحەزان و ڕۆژانی سەختی بەرگریدا، پارتی تەنانەت بۆ یەک ساتیش، سازشی لە سەر مافەکانی خەڵکی کوردستان نەکردووە و نایکات و هەر کاتێکیش هەڕەشەیەک بۆ سەر کوردستان هەبێت، پارتی وەک هەمیشە، لە سەنگەری پێشەوەی بەرگری و داكؤكيکردنە لە شکۆی کوردستان. بۆیە ئەندامانی پارتی، شانازی دەکەن و سەربەرزن، کە خاوەنی حزبێکی نیشتمانیی و ڕێبەر و سەرۆکێکن کە هەمیشە لە سەنگەرەکانی پێشەوەیە لەگەڵ پێشمەرگە قارەمانەکان بۆ بەڕەڤانیکردن و بەرزڕاگرتنی شکۆی خەڵکی کورستان.
شانازییەکی دیکەی مێژووی پڕ شکۆی پارتی وەک حزبێکی کوردستانی، ئەوەیە کە بەردەوام بەرگری لە مافەکانی مروڤ و مافەکانی گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیە جیاوازەکانی کوردستان دەکات و هەمیشە، پارێزەری مافی سەرجەم چین و توێژ و پێکهاتەکانی کوردستانە. لەم پێناوەشدا، پارتی بەردەوام کار دەکات لە پێناو برەودان بە کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و قووڵکردنەوەی فەرهەنگی لێبوردەیی لە کوردستان.
لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتیدا، سڵاو لە دامەزرێنەری پارتی و ڕێبەری نیشتمانیمان مستەفا بارزانیی نەمر و کاک ئیدریسی هەمیشە زیندوو و گشت شەهیدانی کوردستان.
مەسرور بارزانی
شازدەی ئابی 2022
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment