وەزارەتى ناوخۆ: لە هەفتەدا زیاتر لە (29) هەزار سەرپێچى هاتووچۆ تۆمارکراوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەپێى ڕاگەیێندراوێکى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە ماوەى یەک هەفتەدا، "لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ٣ هەزار و ٨٩ ئۆتۆمبێلی نوێ تۆمار کراون، کە ٢ هەزار و ١٥٨  ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای هەولێر و ٦٥٠ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای سلێمانی و ٢٨١ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای دهۆک بوون."

ئەمڕۆ شەممە (13/ئاب/2022) وەزارەتى ناوخۆ ئامارى یەک هەفتەى تۆمارکردنى ئۆتۆمبێلى نوێى بڵاوکردەوە و دەشڵێت، "لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ٩٣٤ ئۆتۆمبێل تابلۆکانیان گۆڕیوە بۆ تابلۆی نوێ، کە ٦٥٢ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای هەولێر و ٧٠ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای سلێمانی و ١١٤ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای دهۆک و ٩٤ ئۆتۆمبێلیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٤ ئۆتۆمبێلیان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون."

سەبارەت بە ئامارى رووداوەکانى هاتووچۆى هەرێمى کوردستان، "لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ٦٧ رووداوی هاتووچۆ روویانداوە کە ١٨ یان لە پارێزگای هەولێر و ١٣ یان لە پارێزگای سلێمانی و ٨ یان لە پارێزگای دهۆک و ٢ یان لە پارێزگای هەڵەبجە و ٥ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران  ١٠ ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ٥ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و ٦ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون"

باس لەوەش دەکات، "٢٩ هەزار و ٦٨٦ سەرپێچی هاوتووچۆیی تۆمار کراوە، کە ٣ هەزار و ٣٢٨ یان لە پارێزگای هەولێر و ٨ هەزار و ٨٨٨ یان لە پارێزگای سلێمانی و ١١ هەزار و ٥٨٧ یان لە پارێزگای دهۆک و ٣٥ یان لە پارێزگای هەڵەبجە و ١٦٨ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٥٠٩ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ٧٠ یان لە  ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و ٥ هەزار و ١٠١ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین