ئیدارى بایدن ده‌یه‌وێ دانوستاندنى كوردى- كوردى له رۆژئاواى كوردستان سه‌ر بخات
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ى ئادار رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" راپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌گه‌رى ده‌سپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆى نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان رۆژئاواى كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه، له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه رۆژى دووشه‌مى رابردوو د‌یڤید براونستین سه‌رۆكى شاندى ئه‌مریكا له رۆژئاواى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانى كوردى له سووریا "ئه‌نه‌كه‌سه" كۆبووه‌ته‌وه و داواى لێكردوون له‌گه‌ڵ پارته‌كانى "یه‌كێتى نیشتمانى" ده‌ست به دانیشتنه‌كان بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نه‌كه‌سه به رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دیدى راگه‌یاندووه، ئه‌نه‌كه‌سه چه‌ند مه‌رجێكى داناوه، به بڕواى ئه‌م لایه‌نه بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ى دانیشتنه‌كان ده‌بێت كه‌شه‌كه ئارام بكرێته‌وه، یه‌كه‌م مه‌رجى ئه‌وان ئه‌وه‌یه به‌رپرسانى پارته‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى له‌و لێدوانانه پاشگه‌ز ببنه‌وه كه له‌ماوه‌ى رابردوو داویانه. هه‌ڵمه‌تى گرتن رابگیرێ كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ناسراو به "هه‌سه‌ده" ئه‌نجام ده‌درێت.
له راپۆرته‌كه چه‌ندان به‌رپرسى هه‌ر دوولا قسیان كردووه و به دووریان زانیوه ئێستا بتوانرێ ده‌ست به دانوستاندنه‌كان بكرێته‌وه و هه‌رچه‌نده پارته‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى بێ هیچ مه‌رجێك ئاماده‌ن ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وانیش به كۆسپ دروستكردن بۆ دانوستاندن تۆمه‌تبار ده‌كرێن.
سه‌رچاوه‌كه‌ى ئه‌نه‌كه‌سه باسى له‌وه كردووه براونستین به لایه‌نه كوردییه‌كانى راگه‌یاندووه كه ئیداره‌ى بایدن سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گفتوگۆى كوردى سه‌ربكه‌وێ.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment