سەرۆک بارزانى: پشتگیریی تەواو لە چاكسازییەکانى ناو هێزەكانی پێشمەرگە دەکەم کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى، لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیرى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ ڕێوشوێنەكانی چاكسازی لەناو هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان ڕادەگەیێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (دە/ئاب/2022) سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازی لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد.

سەبارەت بە ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە كە عیسا عوزەیر سوپاسالاری پێشمەرگەش ئامادەی بوو، بارەگاى بارزانى ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "وەزیری پێشمەرگە ئەنجامەكانی سەردانی شاندی وەزارەتی پێشمەرگەی بۆ بریتانیا و ئەمەریكا و دیداریان لەگەڵ بەرپرسە سیاسی و سەربازییەكانی ئەو دوو وڵاتەی بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند."

هاوکات لە هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، "سەرۆك بارزانی پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ بەرنامە و ڕێوشوێنەكانی چاكسازی لەناو هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان ڕاگەیاند و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و، پەیوەست بەوەش ڕێنوێنی و بەرچاوڕوونیی پێویستی خستەڕوو."

لە سەرەتاى ئەم هەفتەیەدا، شۆڕش ئیسماعیل، لەگەڵ شاندێکى وەزارەتى پێشمەرگە سەردانى هەر یەک لە بەریتانیا و ئەمەریکاى کرد، کە تێیدا چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى سەربازیى ئەو دوو وڵاتە ئەنجام دا، وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە تەوەرى سەرەکى کۆبوونەکان.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین