کۆبوونەوەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ لایەنەکان بەردەوامى دەبێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (دە/ئاب/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە ئامادەبوونى جنین بلاسخارات لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆبووەوە، کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەکە کۆتایى هات، بەپێى زانیارییەکانى رووداو، بڕیاردراوە کۆبوونەوەکان بەردەوامى هەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش سەرەتاى مانگى ئەیلوول دیاریکراوە.
لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، کە بە سەرپەرشتى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەرێوەچوو، کە هەر یەک بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان؛ فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەکە بەشدارن.
هەروەک پێشتر ڕاگەیێندرابوو، تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن بوو لەسەر کاراکردنەوەى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان، کاتى ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment