سەرۆک بارزانى بۆ محەمەد حاجی مەحمود: ماندووبوونەکانتان بەرز دەنرخێنین کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى، پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى محەمەد حاجی مەحمود دەکات بە بۆنەى ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە (هەشتى/ئاب/2022) سەرۆک بارزانى، بە بۆنەى (46)مین ساڵیادى دامەزراندنى دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پەیامێکى ئاراستەى سکرتێرى گشتی ئەو حیزبە کرد و تێیدا هاتووە، "پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و تێکۆشانی ئێوە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا هەیە و قوربانی و ماندووبوونەکانتان بەرز دەنرخێنین."

 

دەقى پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

برای بەڕێز کاک محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتەکەتان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

لەم یادەدا پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و تێکۆشانی ئێوە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا هەیە و قوربانی و ماندووبوونەکانتان بەرز دەنرخێنین.

لەم بۆنەیەدا هیوادارین پتەوکردنی بنەماکانی برایەتی و تەبایی نێوان لایەنەکان و خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان ئامانجی سەرەکیی هەموو لایەک بێت.

مسعود بارزانی

8ی ئابی 2022

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین