كەمال كليچدار ئۆغلۆ: ئەردۆغان ترسى لە ئۆپۆزيسيۆن هەيە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ يەكشەممە (حەوتى/ئاب/2022) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاويكردەوە دواى ئەوەى رەجەب تەيب ئەردۆغان رايگەياند، ئەگەر كەمتەرخەميمان سەبارەت بە دزينى پرسيارەكانى دامەزراندنى گشتى بنواندبوايە، ئۆپۆزيسيۆن ئەو دۆخەى بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو دەقۆزتەوە، لە بەرانبەر ئەو قسانەدا كەمال كليچدار ئۆغلۆ ئەو قسانەى ئەردۆغانى بە ترس لە ئۆپۆزسيۆن لێكدايەوە ئاماژەى بەوە كرد، "ئەردۆغان دەيەوێت بڵێت، ئەگەر ئۆپۆزيسيۆن بەو جۆرە بەهێز نەبوايە، بەم جۆرە بايەخم دزينى پرسيارى دامەزراندنى گشتى نەدەدا، بەڵام هەڵبژاردنەكان نزيك بوونەوە، من بايەخ بەو پرسە دەدەم."
لە بەشێكى ترى قسەكانى سەرۆكى جەهەپە گوتى، "ئەو پياوە بە جۆرێک کاردەکات، نەياسا و ماف، نە حەڵاڵ و نەحەرام، هيچ شتێك لانيیە، تەنيا بۆشايەكى گەورە نەبێت."
كەمال كليچدار ئۆغلۆ بەردەوام هێرشى توند دەكاتە سەر ئەردۆغان و هەوڵدەدات لە هەڵبژاردنى داهاتوو ببێتە كانديدى ركابەرى سەرۆك كۆمارى ئێستا توركيا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment