به‌رهه‌م ساڵح و كازمى ناتوانن داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان بكه‌ن
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه حه‌وتى ئاب/ 2022 رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاویكردووه‌ته‌وه، بورهان مه‌عموورى كه تاكه په‌رله‌مانتارى ره‌وتى سه‌در له په‌رله‌مانى عێراق ماوه‌ته‌وه، داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى به سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان داوه.
سه‌در تاكه په‌رله‌مانتارێكى راسپاردووه
داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان بكات
شه‌رق ئه‌وسه‌ت باسى له‌وه كردووه، ئێستا مشتومڕى لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق له‌سه‌ر میكانیزمى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانه. چونكه وه‌ك چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان به هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى ئێستا عێراق له بوارى سیاسى و ده‌سه‌ڵات تێیكه‌وتووه ئاسان نییه.
موحسین سه‌عدون په‌رله‌مانتارى پارتى له خولى پێشووترى په‌رله‌مان له لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى ته‌له‌ڤزیۆنى ئه‌لعه‌ره‌بییه باس له‌وه ده‌كات سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ناتوانن داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان بكه‌ن، چونكه ماوه‌ى ده‌ستووريى خۆیان به‌سه‌رچووه، به تایبه‌تى كه ده‌زانرێت مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ره و له هه‌مان كاتیش ئه‌و په‌رله‌مانه‌ى ئێستا متمانه‌ى به كازمى نه‌داوه.
له ماده‌ى 64/ده‌ستوورى عێراق هاتووه، “ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه به زۆرینه‌ى ره‌هاى ئه‌ندامه‌كانى هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، به داواى سێیه‌كى ئه‌ندامه‌كانى یانیش به داواى سه‌رۆك وه‌زیران و ره‌زامه‌ندى سه‌رۆك كۆمار، ناشكرێت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان له كاتى پرساندنى سه‌رۆك وه‌زیران بێت”.
له بڕگه‌ى دووه‌مى ماده‌ى 64 یش هاتووه، له كاتى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌وا سه‌رۆك كۆمار داواى هه‌ڵبژاردنى گشتى ده‌كات، كه له ماوه‌ى 60 رۆژ دواى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌كه بێت، له‌و كاته‌دا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌بێت.
بورهان مه‌عموورى كه تاكه په‌رله‌مانتاره داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پێشكه‌شى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كردووه، به پاساوى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانه‌كه شكستى هێناوه، له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار و راسپاردنى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، كه له ماده‌ى 76 دیاری كراوه.
ئه‌و په‌رله‌مانه ده‌نگى به كازمى نه‌داوه
تا كازمیش داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بكات
هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق له مانگى تشرینى یه‌كه‌مى 2021 به‌ڕێوه‌چوو، كه‌چى تا ئێستا په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێرێت و ده‌نگ به پێكهێنانى حكومه‌ت بدات. به‌گوێره‌ى ده‌ستوورى عێراق دواى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى هه‌ڵبژێردراو، ئه‌وا ده‌نگ به سه‌رۆك كۆمارى نوێ ده‌درێت، سه‌رۆك كۆماره‌كه‌یش دواى سوێندخواردن گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مان راده‌سپێردێ، بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ.
له نۆى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ په‌رله‌مان دانیشتنى یه‌كه‌مى ئه‌نجام دا، دواتر سێ جار هه‌وڵى دا سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێرێت، كه‌چى لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئانگى سێیه‌كى په‌كخه‌ریان به‌كارهێنا، ئه‌و كات كه هاوپه‌یمانى رزگاركردنى نیشتیمان "پارتى و سه‌در و سه‌روه‌ریى" نه‌یتوانى سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێرێت، دواى ئه‌مه په‌رله‌مانتارانى ره‌وتى سه‌در ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه، به‌مه‌یش پرۆسه‌ى سیاسى ئاڵۆزتر بوو.
له دوایین تویتیدا كه دوێنێ بڵاویكرده‌وه، موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در دووپاتى ده‌كاته‌وه تاكه چاره‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌یه، هه‌ندێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان پاڵپشتى خۆیان بۆ ئه‌و داوایه‌ى سه‌در ده‌ربڕیوه، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ندێك لایه‌ن بێده‌نگی ده‌نوێنن.
چاودێرانى سیاسى پێیانوایه له بوونى ئه‌و ئاڵۆزه‌ییه‌دا جارێكى تر په‌رله‌مان پێویستى به‌وه ده‌بێت په‌نا بۆ دادگاى فیدڕاڵى ببات، تا روونكردنه‌وه له سه‌ر هه‌نگاوه ده‌ستوورییه‌كان بدات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment