کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما دادەبەزێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، "(48) کاتژمێرى داهاتوو پلەکانى گەرما دادەبەزێت."

ئەمڕۆ شەممە (شەش/ئاب/2022) بەڕێوەبەرایەتیى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان پێشبینییەکانى (48) کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "ئاسمان ساماڵ دەبێت لە گەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور لە ناوچە شاخاویەکان."

کەشناسى هەرێمى کوردستان دەشڵێت، بەراورد بە دوێنێ، "پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ."

سەبارەت بە ڕەوشى کەشوهەواى سبەى یەکشەممە ڕاشیگەیاند، "ئاسمان ساماڵ دەبێت ئەگەری درووستبوونی تۆزێکی سووک هەیە بە هۆی چاڵاک بوونی خێرایی باوە."

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوى ئەمڕۆ بەمشێوەیەى خوارەوە دەبێت:

هەولێر : 43

سڵێمانی : 42

دهۆک : 42

کەرکوک : 46

هەڵەبجە : 44

سۆران : 40

راپەرین : 43

گەرمیان : 48

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین