سەرۆک بارزانى و کونسوڵى هۆڵەندا لە هەولێر کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کونسوڵى گشتیى هۆڵەندا لە هەولێر، پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ئەگەرەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (3/ئاب/2022) سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە هانس ئەكەربووم كونسوڵی گشتیی هۆلەندا لە هەولێر كرد، كە بەبۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی و بە مەبەستی ماڵئاوایی سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو.

بارەگاى بارزانى سەبارەت بە ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ئەگەرەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا."

كونسوڵی گشتیی هۆلەندا ڕایگەیاند "كە شەرەفێكی گەورە بووە لە كوردستان كاری كردووە و لە داهاتووشدا هەروەك دۆستی گەلی كوردستان دەمێنێتەوە."

هەروەها بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، كونسوڵی گشتیی هۆلەندا گووتیشى، "وڵاتەكەی ئامادەیە لەگەڵ حكوومەتی هەرێم هاوكار و هەماهەنگ بێت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان بە تایبەت لە بواری تەكنۆلۆژیای كشتوكال و فرەچەشنكردنی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستاندا."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین