سەرۆک بارزانى: پێویسته حکومەتى عێراق ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات به‌رامبه‌ر به كه‌سوكاری شه‌هیدان
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (31/تەممووز/2022) سەرۆک بارزانى لە رێوڕەسمى بەخاکسپاردنى (100) ئەنفالکراوى بارزانى وتارێکى پێشکەشکرد لە بارزان و ڕایگەیاند، "زۆر هه‌وڵدرا رووفاتی بارزانییه‌كان و هه‌موو شه‌هیدانی ئه‌نفال، هه‌ر له گه‌رمیانه‌وه تا بادینان، ئه‌وه‌ی بدۆزرێته‌وه، بگه‌ڕێننه‌وه بۆ زێدی بابوباپرانیان، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ش به‌ردوام ده‌بین."
دەقی وتارەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی:
میوانه به‌ڕێزه‌كان
هه‌موو لایه‌ك به‌خێربێن سه‌رچاوان
خوشك و برایانی من، كه‌سوكارانی ئه‌نفالكراو
دیسان جارێكی دیكه برینی قووڵی ئێمه نوێبووه‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌موومان له پێشوازی رووفاتی 100 شه‌هید له‌و 8 هه‌زار شه‌هیده‌ی بێگوناح و مه‌زڵوم، كه به‌ده‌ستی زاڵم و دیكتاتۆردا شه‌هید كراون، ئه‌مڕۆ ئێمه پێشوازیان لێده‌كه‌ین.
بێگومانم گیانی پاكی ئه‌و شه‌هیدانه به‌ر له‌وه‌ی رووفاتی ئه‌وان بۆ زێدی باوک و باپیرانیان بێته‌وه، روحی ئه‌وان ئاسووده بووه، ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی دوێنێ هه‌ر له هه‌ولێره‌وه تا گه‌یشتووه‌ته ئێره، نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه، كه په‌یوه‌ندییه‌كی روحی هه‌یه، له‌نێوان ئه‌و میلله‌ته و شه‌هیده‌كانیان، ئه‌وه نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه، شه‌هیده‌كانی ئێمه زۆر به قه‌در و ئازیزن له‌لایه ئێمه.
له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ، 39 ساڵ به‌ر له ئێستا رژێمی دیكتاتۆری به‌عس به شێوه‌یه‌كی دڕندانه هەشت هه‌زار كه‌سی بێگوناحی راپێچایه بیابانه‌كانی باشووری عێراق، منداڵی 12 ساڵی تا پیره‌مێردی 99 ساڵی تێدا هه‌بووه، ئه‌وانه هیچ گوناحێكیان نه‌بووه، گوناحی ئه‌وانه له‌لای ئه‌و زاڵمانه ته‌نیا و ته‌نیا ئه‌وه بووه، بارزانی بوون.
ئه‌وه‌ی ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بارزانی بووبێت، شه‌هید بكرێت، شه‌هیدێكی زۆر مه‌زنه. دوژمنان زۆر جار دڵی خۆیان به‌وه خۆش ده‌كه‌ن، كه بارزانییه‌كان ته‌واو بوون، هه‌ر له ساڵی 1892ـه‌وه هه‌تاكو ئه‌مڕۆ 16 جار ده‌ڤه‌ری بارزان و گوندی بارزان سووتێنراوه و وێرانكراوه، هه‌موو جارێكیش ئه‌و میلله‌ته رووبه‌ڕووی ئه‌وه بوونه‌ته‌وه و ته‌سلیمی زۆرداران نه‌بوونه، ناوچه‌كانی خۆیان ئاوه‌دان كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و ئیمانه، ئه‌و باوه‌ڕبه‌خۆبوونه توندوتۆڵه، ئه‌وه له هه‌ردوو قوتبی گه‌وره بۆ ئێمه ماوه‌ته‌وه، هه‌ردوو مه‌ولای ئێمه، مامۆستای ئێمه، شه‌هیدی مه‌زن شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی، قوتبی مه‌زن، شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانی، شه‌هیدی یه‌كه‌م رێگه‌ی شه‌هاده‌تی هه‌ڵبژارد و كوڕی ئه‌و میلله‌ته ئه‌و په‌یڕه‌وه و ئه‌و رێگه‌یه‌ی هه‌ڵبژاردووه، كه شه‌هیدی مه‌زن، شه‌هید عه‌بدولسه‌لام بووه.
ئێمه چه‌ند كاتژمێرێكه به‌و گه‌رمایه لێره‌ین، پێشبینی ئه‌وه بكه‌ن، چه‌ند زه‌حمه‌ته، 11 تا 12 ساڵان مه‌ولای ئێمه خودانێ مه، شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانی به قه‌ید و زنجیره له زیندانی به‌سره به‌رگه‌ی گرت، سه‌ری خۆی بۆ دوژمنان نه‌نواند، په‌یڕه‌وان و موریدانی ئه‌ویش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و رێگه‌ی ده‌ڕۆن.
شه‌هیدكردنی 8 هه‌زار كه‌س كاره‌ساتێكی زۆر مه‌زنه، برینێكی زۆر قووڵه، له‌بیر ناكرێت، لێره‌دا به ئه‌ركی ده‌زانم، ئاماژه به‌و دایكه قاره‌مانه بكه‌م، ئه‌وانه‌ی نه‌یانهێشت رۆڵه‌كانیان هه‌ست بە بۆشایی و نه‌بوونی باوكیان بكه‌ن، كرێكارییان كرد، به ئاره‌قی نێوچه‌وانی خۆیان رۆڵه‌كانی خۆیان پێگه‌یاند.
به‌شێكی زۆر له‌و مۆنۆمێنته به‌ده‌ستی ئه‌و كوڕانه درووستكراوه، كه به‌ده‌ستی ئه‌و دایكانه پێگه‌یه‌نراون، بڵێم سوپاس، سوپاس بۆ ئێوه كه‌مه، به‌ڵام ئیجازه‌م بده‌ن، ئه‌و ده‌سته‌ی له‌ناو خاكدا، ئه‌و ده‌سته‌ی له كرێكاری‌دا بریندار بوو، یه‌ك بە یه‌ك ئه‌و ده‌ستانه ماچ ده‌كه‌م، به شانازییه‌وه ماچیان ده‌كه‌ین.
شێره ژنینه، قاره‌مانه‌كان، ئێوه سه‌ری ئێمه‌تان بڵند كرد، هه‌رچه‌ندی باسی ئه‌وه بكه‌ین، كه‌مه، به‌ڵام خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه زیاتر ئێمه رشت ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه، چونكه رێبازی شه‌ڕه‌ف و كه‌رامه‌ته، رێبازی شێخ عه‌بدولسه‌لام و شێخ ئه‌حمه‌ده.
زۆر هه‌وڵدرا رووفاتی بارزانییه‌كان و هه‌موو شه‌هیدانی ئه‌نفال، هه‌ر له گه‌رمیانه‌وه تا بادینان، ئه‌وه‌ی بدۆزرێته‌وه، بگه‌ڕێننه‌وه بۆ زێدی بابوباپرانیان، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ش به‌ردوام ده‌بین، په‌رله‌مانی فیدراڵی له به‌غدا و په‌رله‌مانی كوردستان و دادگای ته‌میز، هه‌مووان بڕیاریان دا كه ئه‌مه جینۆسایده، حكومه‌تی عێراقی پابه‌ندكردووه، هاریكار بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رووفاتی ئه‌و شه‌هیدانه، له‌گه‌ڵ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان.
هه‌موو ماڵی دونیا لای ئێمه به‌های پارچه ئێسكێکی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی نییه، لای ئێمه پارچه ئێسكێكی ئه‌وانه له هه‌موو ماڵی دونیا به به‌هاتره، به‌ڵام ئه‌وه به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی ئه‌خلاقی و یاسایی حكومه‌تی عێراقه، ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته حكومه‌تی عێراق ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات، به‌رامبه‌ر به كه‌سوكاری شه‌هیدان.
له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌ڵه‌تیش هه‌وڵ و كۆشش به‌رده‌وام ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه به جینۆساید له‌سه‌ر ئاستێكی نێوده‌وڵه‌تی بناسرێت، به فه‌رزی ده‌زانم سوپاسێكی گه‌رمی خه‌ڵكی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، هه‌ریر و باتاس و خه‌لیفان، سۆران، دۆڵا بیاڤێ، هه‌موو ئه‌وانه بكه‌ن، هه‌م بۆ ئه‌و هاریكارییه‌كی كردوویانه، زۆر كه‌س خۆیان و ماڵ و منداڵیان خسته به‌ر مه‌ترسی نه‌مان به‌ده‌ستی رژێم، به‌ڵام چه‌ندان كوڕی بارزانی‌یان رزگار كرد، زۆربەیان له هه‌ولێر هاریكارییه‌كی زۆریان كردن، بۆ ئه‌وه‌ی دایكی شه‌هیدان رۆڵه‌كانی خۆیان به‌خێو بكه‌ن، هیچ جارێك له‌ژێر چاكه‌ی ئه‌وان ده‌رناچین، خوا پاداشتی ئه‌وان به‌خێر بداته‌وه.
به فه‌رزی ده‌زانم سوپاسی مه‌لا مسته‌فا و ئه‌و ستافه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و كاریان كردووه، بكه‌م، كه ئه‌و پرۆسه و به‌رنامه‌یه به‌ڕێكوپێكی به‌جێگه‌یاند.
كاتێك دیكتاتۆر زۆر به غرووره‌وه گوتی: بارزانییه‌كان گه‌یشتنه سزای خۆیان، ئه‌وانمان نارده دۆزه‌خ. ئه‌مڕۆ بارزانییه‌كان به‌و سه‌ربڵندییه‌ی له‌ناو ئێمه‌دایه، ئه‌و بۆ دۆزه‌خ چووه، بارزانییه‌كان له به‌هه‌شتدان، له‌كۆتاییدا جارێكی دیكه سه‌ره‌خۆش له‌خۆم ده‌كه‌م، دواتر له ئێوه، هه‌ر یه‌كه‌ی له ئێوه خه‌می ئازێزێك، یان چه‌ند ئازیزێكه، خه‌می ئێوه هه‌مووی له‌سه‌ر ملی ئێمه‌یه، منیش وه‌كو ئێوه نازانم، له‌و جه‌نازانه‌دا چ برایه‌كی من، برازایه‌كی من، ئامۆزایه‌كی منی تێدایه، به‌ڵام هه‌ر یه‌ك له‌وانه بۆ من برایه، ئامۆزایه، برازایه، كوڕی ئامۆزایه، هه‌موو كه‌سوكاری منن، ئینشاڵڵا خوا ئارامی و خۆڕاگریمان پێبدات، ئینشاڵڵا خوایه جێگه‌ی ئه‌وان به‌هه‌شت ده‌بێت و خودا هاریكار بێت، وه‌سه‌لاموعه‌له‌یكوم.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment