دواى گوێڕاكێشانه‌كه‌ى سه‌در ئایا چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له سوودانى پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه؟
نوچه‌نێت
وا له خۆپیشاندانه‌كه خوێندرایه‌وه كه په‌یامێكى سه‌دره، یانیش "گوێڕاكێشانه" وه‌ك خۆى وه‌سفى كردووه، خۆپیشانده‌ران به هوتافى ره‌تكردنه‌وه‌ى كاندیدبوونى سوودانى گوزارشتیان لێ‌كرد. دوو ئه‌ندامى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه، یه‌كێكیان ئێستا و ئه‌ویتریش پێشتر ئه‌ندامى به‌ره‌كه بوون، بۆ ماڵپه‌ڕى حوڕه باس له‌وه ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕاى خۆپیشاندانه‌كان هێشتا چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌ستى به كاندیدبوونى سوودانى گرتوووه.
عه‌لى فه‌تلاوى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى فه‌تح كه هادى عامرى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات ده‌ڵێ "به دڵنیایه‌وه محه‌مه‌د شیاع، تاكه كاندیدى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگییه، هێشتا چوارچێوه‌كه ده‌ستى به سوودانى گرتووه". به سه‌دان خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان، كه به هه‌زارانیش به داوایانه‌وه بوون چوونه ناوچه‌ى سه‌وز، كه له ناوه‌ڕاستى به‌غداى پایته‌خته و باره‌گاى حكومه‌تى لێیه.
چاوه‌ڕێى خۆپیشاندانى زیاتر ده‌كرێت
فه‌تلاوى بۆ ماڵپه‌ڕى حوڕه ده‌ڵێ، "ناكرێت ئێستا شه‌قام بڕیارده‌ر بێت، به‌ڵكو یاسا و ده‌ستوور ده‌بێت بڕیاره‌كه بده‌ن".
ئه‌ندامانى پێشووى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى پێشبینى هه‌ڵبژاردنى زیاتر ده‌كه‌ن.
عائید هیلالى كه ئێستا سه‌ربه‌خۆیه و پێشتر ئه‌ندامى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى بوو ده‌ڵێ، "پێشبینیه‌كى زۆر هه‌یه كه خۆپیشاندانى نوێى بكرێت، ئه‌گه‌رهاتوو چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌سه‌ر كاندیده‌كه‌ى خۆى سوور بوو، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك له ئاستى خۆپیشاندانه‌كانى تشرین نابن".
عێراق له ئۆكتۆبه‌رى 2019 خۆپیشاندانێكى فراوانى به خۆیه‌وه بینى، كه نزیكه‌ى ساڵێك به‌رده‌وام بوو، دواتریش بووه هۆكارى كه‌وتنى حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى و هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته. هیلالى ده‌ڵێ، "ئه‌م خۆپیشاندانه ماوه‌یه‌كى زۆر به‌رده‌وام نابێت، چونكه یه‌ك ئاراسته‌یه و ته‌نیا سه‌درییه‌كانن، كه‌چى هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌گه‌ڵیان نین".
محه‌مه‌د شیاع سوودانى كێیه؟
سوودانى كه ئێستا ته‌مه‌نى 52 ساڵه، له سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نییه‌وه ده‌چێته ریزى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى، چه‌ندان پۆستى وه‌زاره‌تى وه‌رگرتووه له‌وانه وه‌زاره‌تى كار و وه‌زاره‌تى مافى مرۆڤ، په‌رله‌مانتاره و ماوه‌یه‌ك پارێزگارى میسان بوو له باشوورى عێراق.
چه‌ندان پۆستیشى به وه‌كاله‌ت وه‌رگرتووه، له‌وانه وه‌زیرى دارایى، پیشه‌سازى، كشتوكاڵ، بازرگانى بووه به وه‌كاله‌ت، جگه له‌مه‌یش سه‌رۆكى ده‌زگاى زیندانیانى سیاسى بووه به وه‌كاله‌ت. ئه‌و سه‌ربه خێزانێكه چه‌ندان كه‌سیان له لایه‌ن رژێمى پێشووه‌وه له سێداره دراوه، كه یه‌كێكیان باوكى بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له كۆتایى نۆهه‌ده‌كان پۆستێكى كارگێرى له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ وه‌رگرتووه. هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسه له زانسته كشتوكاڵییه‌كان.
ئێستا سوودانى وه‌ك كاندیدێك كه سه‌ربه هیچ حزبێك نییه، به‌ڵام به گوتى ئه‌حمه‌د حوسێن شرۆڤه‌كارى سیاسى بێت، ئه‌وا به شێوه‌یه‌كى زۆر له لایه‌ن میلیشیاى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق پاڵپشتى ده‌كرێت. ئه‌حمه‌د حوسێن ده‌ڵێ، "به كردار عه‌سائیب پاڵپشتى سوودانى ده‌كات، قه‌یس خه‌زعه‌لى رێبه‌رى عه‌سائیب دووپاتى كردووه‌ته‌وه، په‌رۆشه بۆ ئه‌وه‌ى سوودانى به پۆسته‌كه بگات". له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به كۆده‌نگى سوودانى كاندید كردووه، به "پاك و به توانا"یش وه‌سفى كردووه، گوایه ده‌توانێ بارقووڕسى پۆسته‌كه له ئه‌ستۆ بگرێت له بارودۆخێكدا كه زیاتر ئاڵۆز ده‌بێت. سوودانى له‌وه راهاتبوو كه به‌رده‌وام ره‌خنه له حكومه‌تى ئێستا بگرێت و له تویته‌كانى به "فاشل" و "گه‌نده‌ڵ" وه‌سفى ده‌كرد.
چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌ستبه‌ردارى سوودانى نابێت
دیمه‌نه‌كه زیاتر ئاڵۆز ده‌بێت
ئه‌مین ناسر شرۆڤه‌كارى سیاسى كه له مشتومڕى پێكهێنانى حكومه‌ت نزیكه، ده‌ڵێ، "كێشه‌ى سه‌در هێنده له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع نییه كه كاندیدى چوارچێوه‌كه‌یه ، به‌ڵكو كێشه‌كه له شكاندنى ئێسقانى سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌كه‌یه".
هاوكات له‌گه‌ڵ چوونى سه‌درییه‌كان بۆ ناوچه‌ى سه‌در، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند وێنه‌یه‌كى نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا بڵاوبووه‌وه كه چه‌كى هه‌ڵگرتووه و له شه‌قامێكى نه‌ناسراو له‌نێو پاسه‌وانه‌كانیه‌تى.
نووسینگه‌ى نوورى مالیكى وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى حوڕه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه، ده‌رباره‌ى راستى وێنه‌كان و مێژووه‌كه‌یان، به‌ڵام ئه‌مه دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى تۆمارێكى ده‌نگى دێت كه تێیدا مالیكى به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت قسه‌ى تووندى به سه‌در گوتووه و سه‌دریش له‌سه‌ر ئه‌مه داواى لێده‌كات له شانۆى سیاسى دوور بكه‌وێته‌وه.
ناسر ده‌ڵێ، "ره‌وتى سه‌در ره‌تیده‌كاته‌وه كه خۆپیشاندانه‌كان به رێنمایى فه‌رمى سه‌ركردایه‌تى بێت" هه‌روه‌ها باس له‌وه‌یش ده‌كات كه سه‌ركرده‌كانى سه‌در ده‌ڵێن خۆپیشاندانه‌كان له جه‌ماوه‌ره‌وه بووه، ره‌وت هه‌ست به نائومێدى و مه‌زڵوومیه‌ت ده‌كات، به پێویستى ده‌زانێ ناڕه‌زایى له به‌رانبه‌ر به‌شبه‌شێن و مه‌حسوبیه‌ت بكرێت، ده‌شڵێ، "ئه‌م هه‌نگاوه هه‌نگاوى تر‌ى به‌دواوه دێ".
نوێنه‌ران و ئه‌ندامانى ره‌وتی سەدر وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى حوڕه‌یان نه‌داوه، سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كانى چوارشه‌ممه. به‌ڵام خۆپیشانده‌ران دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م له تویته‌كه‌ى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كشانه‌وه، كه داوایان لێ ده‌كات بكشێنه‌وه، خۆپیشاندانه‌كه‌یش به "گوێڕاكێشان" و "تۆقاندنى گه‌نده‌ڵكاران" وه‌سف ده‌كات.
ناسر له‌كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "چوارچێوه له‌سه‌ر كاندیدبوونى سوودانى ده‌مێنێته‌وه و پاڵپشتى ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى په‌رله‌مان" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشبینى ده‌كات ئه‌و حكومه‌ته چه‌ند مانگێك به‌رده‌وام نه‌بێت، ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنێك كه ئێستا كارى بۆ ده‌كرێت بۆ رازیكردنى ره‌وتى سه‌در، تا نزیكترین واده دیارى بكرێت بۆ هه‌ڵبژاردن به‌گوێره‌ى یاساى نوێى هه‌ڵبژاردن و به كۆمسیۆنێكى نوێیوه".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment