پارتى بۆ گۆڕان: رۆڵی گرنگی ئێوە لە ئەزموونی حوکمڕانی هەرێم بەرز دەنرخێنین
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (25/تەممووز/2022) مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان پەیامێکى پیرۆزباى ئاراستەى بزووتنەوەى گۆڕان کرد، بە بۆنەى (13) ساڵەى دامەزراندنى و تێیدا دەڵێت، "هیوادارین بە هەموو لایەک بەرپرسانەتر هەوڵ بدەین بۆ چارەسەرکردنی گیروگرفتەکان و پتەوترکردنی بنەماکانی پێکەوەژیانی سیاسی و دیموکراسی و دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی رۆشن."
دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بزووتنەوەی گۆڕان:
بەڕێزان/ رێکخەری گشتی و ئەندامانی جڤاتی گشتی و نیشتیمانی لە بزووتنەوەی گۆڕان..
بە بۆنەی (13)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانی حزبەکەتان دەکەین و، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە خزمەتگەیاندن بە دۆزی رەوای گەلەکەمان.
ئێمە لە کاتێکدا ئەویادەتان پیرۆز دەکەین، رۆڵی گرنگی ئێوە لە ئەزموونی حوکمڕانی هەرێم و پرۆسەی سیاسی بەرز دەنرخێنین، هەروەها جەخت دەکەینەوە سەر هاوپەیمانێتی و هەماهەنگی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکانمان و پاراستن و بەهێزکردنی قەوارەی سیاسی و یاسایی هەرێمی کوردستان و بەدیهێنانی گشت مافەکانمان.
لەو دەرفەتەدا هیوادارین بە هەموو لایەک دڵسۆزانە و بەرپرسانەتر هەوڵ بدەین بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گیروگرفتەکان و پتەوترکردنی بنەماکانی پێکەوەژیانی سیاسی و دیموکراسی و دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی رۆشن و فەراهەمکردنی گوزەرانێکی شایستەتر بۆ هاووڵاتیان و گەلە خۆڕاگرەکەمان.
دووبارە یادی دامەزراندنی بزووتنەوەکەتان پیرۆز بێت و، هەر سەکەوتوو بن..
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتى كوردستان
25ـی7ـی2022
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment