ئايا ململانێكانى ئێران و توركيا كۆنتڕۆڵ دەردەچێت؟ ئێران

نوچەنێت:

ئاماژەكان بۆ ئەوەن ململانێ و ئاڵۆزييە ناڕاستەخۆكان لەسەر بەرژەوەندیى توركيا و ئێران پێش لووتكەى تاران و دواى ئەو لووتكەيە، لەناو خاكى عێراق و سووريا بەراورد بە رابردوو زياتر بووە.

لە هەفتەى ڕابردوو تاران ميواندارى رەجەب تەيب ئەردۆغان و ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسياى كرد، لەگەڵ ئيبراهيم رەئيسى كۆبوونەوەى لووتكەيان ئەنجام دا، لەو كۆبوونەوە گفتوگۆ لەسەر دۆسيەى سووريا و جێبەجێكردنى هەڕەشە سەربازييەكانى توركيا لە باكوورى ئەو وڵاتە كرا.

راگەيێندراوى كۆتايى ئەو لووتكەيە لە بەرژەوەندى ئۆپراسيۆنى سەربازى توركيا نەبوو، كۆمارى ئيسلامى ئێران لەسەر ئاستى رابەرى كۆمارى ئيسلامى ئێران و ئيبراهيم رەئيسى سەرۆك كۆمار و حوسێن ئەمير عەبدوليهان، وەزيرى دەرەوەى ئەو وڵاتە ئۆپراسيۆنەكەى ڕەتكردەوە.

خامنەئى بە ئەردۆغانى رايگەياند، "ئۆپراسيۆنى سەربازى توركيا لە سووريا دەبێتە هۆى تێکچوونى سەقامگيرى ئەو ناوچەيە، ئاسايشى سووريا ئاسايشى ئێوەيە، پێويستە پرسى ئەو وڵاتە بە دانوستاندن لە نێوان رووسيا و توركيا و ئێران چارەسەر بكرێت."

چەند كاتژمێرێك دواى كۆتايى هاتنى ئەو ديدارە سێقۆڵييە ئەردۆغان لە كاتى گەڕانەوەى رايگەياند، "مادام مەترسيیەكانى پەيوەست بە ئاسايشى نەتەوەييمان چارەسەرنەكراوە، ئۆپراسيۆنى سەربازى باكوورى سووريا لە خشتەى كارەكان دەمێنێتەوە."

بەگوێرەى چاودێرانى سياسى، ئەو دوو هەڵوێستەى تاران و ئەنقەرە سەبارەت بە دۆخى سووريا دژ بەيەكە و نەگەيشتوونەتە خاڵى هاوبەش، هەروەها ئەمجارە ئەردۆغان لەجاران سوورترە، بە جۆرێكە رووسيا ئامادەيى لە دۆسيەى سياسى و سەربازى سووريا هەيە." 

بەرەى رۆژهەڵات

زۆربەى لايەنەكان چاوەڕوانى هەڵوێستەكانى ئەنقەرە و تارانن لەسەر ئەو ئۆپراسيۆنە سەربازييە، بەڵام لەدواى لووتكەى تاران بەرەو رۆژهەڵاتى دوور لە سوورياوە بۆ عێراق گۆڕا.

لەناكاو هێرشكرايە سەر گوندى پەرەخەى پارێزگاى دهۆك، كە بووە هۆى كوژرانى نۆ هاووڵاتى و برينداربوونى (23) هاووڵاتى تر، لەدواى ئەو رووداوە بەغدا بەرپرسيارێتى خستە ئەستۆى توركيا، بەڵام ئەنقەرە رەتيكردەوە ئەو هێرشەى ئەنجام دابێت و پارتى كرێكارانى بە ئەنجامدەرى تۆمەتبار كرد.

لەگەڵ ئەو رووداوەى (20) ئەم مانگە ناڕەزاييەكانى شەقامى عێراقى دژ بە توركيا پەرەى سەند، لايەنە عێراقييەكانيش بەردەوامن لە تۆمەتباركردنى توركيا، بەڵام توركيا تۆمەتەكانى رەتكردەوە، دواى ئەو رووداوە دەركەوت لايەنەكانى نزيك لە ئێران و ميليشياكانى عێراقييەكانى سەربەو وڵاتە ئەو رووداوە بەكار دەهێنن.

رۆژى شەممە گرووپى ئەولياء دەم، بنكەيەكى سەربازى لە باكوورى عێراق بە فڕۆكەى بێفڕۆكەوان و مووشەكى گراد كردە ئامانج، ئەو گرووپە پاڵپشتى سەربازى لە تاران وەردەگرن، لەسەر ئەو مليشيايانەى عێراق حيسابن.

ئەوەش لەكاتێدايە ئەوەى رووى داوە شتێكى نوێ نييە، بەڵام لێدوانەكانى ئەنقەرە و تاران بە ناڕاستەوخۆ زيادى كردووە و هەڵوێستەكانيان بەرانبەر دۆخى سووريا دژ بەيەكە، چونكە توركيا دەيەوێت ئۆپراسيۆنى سەربازى لە رۆژئاواى كوردستان ئەنجام بدات، ئێرانيش رێگرە لەبەردەم ئەو ئۆپراسيۆنە.

هەوڵى هەڵگيرساندنى شەڕ

حەسەن ياڵچين، نووسەرى تورك ئاماژە بەوە دەكات، لووتكەى تاران هەڵوێستى ئێران و توركياى زۆر نەگۆڕى، ئێرانى پيلان جێبەجێكردنى ئەو ئۆپراسيۆنە سەربازييەى توركياى لەناو خاكى سووريا بە بايەخەوە سەير دەكات، سەرەڕاى ئەوەش تۆمەتباركردنى توركيا بە هێرشەكانى پارێزگاى دهۆك بە رێككەوت نييە.

بەڕاى ئەو نووسەرە لێدوانى بەرپرسانى باڵاى عێراق و گربوونەوەى فراوان بەبێ زانينى تەواوى ئەو رووداوە دەردەكەوێت ئەوە  لێدوانانە دژ بە توركيا بەرنامەبۆ داڕێژراوە، كۆمارى ئيسلامیى  ئێران ئەو رووداوانە زۆر بەكار دەهێنێت، چونكە هەوڵى هەڵگيرساندنى شەر لە يەك شوێن يەكێكە لە سادەترين شێوازەكانى سياسەتى تاران بەرانبەر رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، جگە لەوەش ئێران لە قووڵبوونەوەى هەژموونى توركيا لەناو خاكى عێراق نيگەرانە، بۆيە هەوڵدەدات بە بەردێك دوو چۆلەكە بكۆژێت، چونكە ئێران خۆى راستەوخۆ ناتوانێت لەناو خاكى سووريا رێگرى لە توركيا بكات، بۆيە ناكۆكيەكان دەگوازێتەوە بۆ ناوچەكانى تر.

لەبەشێكى ترى قسەكان ياڵچين دەڵێت، "بەشێوەيەكى گشتى ئاڕاستەى ديپلۆماسيەتى ئێرانى بەرەو هێرشەكانە نەك بەرەو ئەنجامەكان، هەرچەندە ئێران دەزانێت هيچ ئەنجامێكى نابێت، بەڵام هەميشە بە زيادبوونى گژرييەكان ئارام دەبێتەوە، لەوانەشە نەتوانێت رێگرى لە ئۆپراسيۆنە سەربازييەكانى ئەنقەرە بكات، بەڵام لاى كەمى دەتوانێت دەرفەتى تر بۆ سازشكردنى تاران لە بوارەكانى تر زياد بكات."

ئايا ململانێكان لە كۆنتڕۆڵ دەردەچن؟

بەدرێژايى ساڵانى رابردووى ئاڵۆزييەكانى هاوسەنگى ناوچەيى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، پەيوەندييەكانى نێوان ئێران و توركيا وەك دوو وڵاتى دراوسێ هاوئاهەنگى و بەرژەندى هاوبەشيان ئاڵوگۆڕ كردووە.

هەريەك لە ئەنقەرە و تاران پشتيوانى و هاوئاهەنگيان لەگەڵ يەكتر هەبوو، بەرژەوەندييەكانيان خستۆتە چوارچێوەى پراگماتى و هەردوولاش پەيڕەوييان لێى كردووە، لەبەرانبەريشدا لە چەند دۆسيەك ناكۆكن، بۆيە لە يەك كاتدا دۆست و دوژمنى يەكترن، چونكە لەسەرەتاى راپەڕينەكانى سوورياوە لە دۆسيەكانى سووريا و عێراق و ئازەربيجان كە سنوورێكى درێژى لەگەڵ ئێران هەيە لە دۆسيەكان ناكۆكن.

مەحموود عەلوش، لێكۆڵەر لە كاروبارى توركيا و پەيوەندييە نێودەوڵەتييەكان دەڵێت، "ئاشكرايە گۆڕينى ئاڕاستەى رووسيا بەرەو جەنگى ئۆكراينا پاڵنەر بوو توركيا و ئێران بۆ باشكردنى هەڵوێستيان بۆ سووريا و ناوچەكە سوود وەرگرن." هۆكارەكەشى ئەوەيە ئێران پێيوايە سەرقاڵبوونى رووسيا بە جەنگى ئۆكراينا دەرفەتێكە ئامادەيى سياسى و سەربازى و ئابوورى لە سووريا بەهێز بكات، بەڵام توركيا خۆى ئامادەكردووە لەبوارى سەربازى سوود لەو جەنگە وەربگرێت و هێرش بكاتە سەر يەكينەكانى پاراستنى گەل.

بەگوێرەى قسەكانى ئەو نووسەرە، "لەو قۆناغە زێدەخواستى توركيا و ئێران ئەو دوو وڵاتە لە سووريا دەخاتە قۆناغى ململانێ، ئەو ململانێيەش ئێستا لە عێراق و سووريا عێراق دەركەوتووە."

لە چەند ساڵى رابردوو پێهێنانى لە رێگەى ليژنەى ئاستانە گنگى رۆڵى رووسيا دەرخست، بۆ كۆنتڕۆڵكردنى ململانێى ئێران و توركيا لە دۆسيەى سووريا، بەڵام لەو قۆناغەى ئێستا وەك عەلوش روونيكردەوە، رووسيا بە پرسى ترەوە سەرقاڵە، پۆتين بەرپرسيارێتى ئاڵۆزييەكان لە هاوسەنگى سووريا هەڵناگرێت، بۆيە هەوڵدەدات رۆڵى زياتر ببينێت بۆ بەرێوەبردنى ململانێكان و بۆ ئەوەى لە كۆنتڕۆڵ دەرنەچێت، چونكە هەر ئاڵۆزييەك لە هاوسەنگى سووريا، رووسيا  ناچار دەبێت بەشێك لە سەرچاوە سەربازييەكانى بۆ دۆخى ئەو وڵاتە تەرخان بكات، رووسياش بەهۆى جەنگى ئۆكراينا ناتوانێت ئەو كارە بكات، بۆيە دەبێت هەوڵ بدات لە كۆنتڕۆڵ دەرنەچێت.  

پەيامى رووسيا

تا ئێستا هەڵوێستى رووسيا بە دياريكراوى لەو ستانەى ئەنقەرە لە باكوورى سووريا داواى دەكات، تەنانەت هەڵوێستى ئێرانيش لەگەڵى هاوئاهەنگە.

لە لووتكەى تاران رووسيا پەيامى روون بوو، كە رۆڵى سەركرايەتى لە بەڕێوبردنى ململانێكان دەبينێت، پەيوەندى ململانێى ئەو وڵاتە لە چوارچێوەى ئاستانە بەرێوە دەبات.

سەبارەت بە دۆسيەى عێراق عەلوش دەڵێت، "ململانێى عێراق كاريگەرى زۆر و نزيكى سرووشتى ململانێكانى سوورياى لەسەرە، هەركات لە سووريا ململانێكان زياد بكات لە عێراقيش زياد دەكات، هەركات كەمبێتەوە لە بەرەى عێراقيش كەم دەبێتەوە."

بەگوێرەى بۆچوونى ئەو نووسەرە، ئێران ئەو رووداوى چەند رۆژى رابردووى زاخۆى قۆستەوە، بەغداى هاندا قەيرانێكى ديپلۆماسى لەگەڵ توركيا دروست بكات و هانى رايگشتى كورد لە هەرێمى كوردستان دژ بە توركيا بدات، چونكە ئێران پێيوايە ئەوە دەبێتە هاوكارى هاوپەيمانەكانى بەتايبەت يەكێتى نيشتيمانى كوردستان.

عەلووش لە كۆتايى قسەكانى دەڵێت، "ئێران و توركيا هەوڵدەدەن بەرەوامبن لەسەر ئيدارەدانى ئەو ململانێيە، بێگوان ئەوەش لە قۆناغەكان بەرەو توندى زياتر دەچێت، چونكە ئەو دوو وڵاتە لە زۆر دۆسيەى نێوانيان هاوڕان و لە هەندێك دۆسيەش جياوازن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین