لە هەولێر شۆفێرى ماتۆڕسکیلێک گیانى لەدەستدا کوردستانی

نوچەنێت:

لە سەر ڕێگاى سەرەکى (هەولێر - بەحرکە) نزیک گوندى لوبنانى لە هەولێر، ئۆتۆمبێلێکى تایبەت خۆى بە ماتۆڕسکیلێک دادەدات و بە هۆیەوە ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە (24/تەممووز/2022) فازڵ حاجى، وتەبێژى هاتووچۆى هەولێر ڕایگەیاند، "کاتژمێر (3)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای سەرەکی (هەولێر - بەحرکە) لە نزیک گوندی لوبنانی جێبێکی تایبەت بەهۆی بێئاگایی و تیژڕەویی خۆی کێشا بە دواوەی ماتۆڕسکیلێک و بۆ مەودای نزیکەی (50) مەتر بەدوای خۆی دابردووە."

فازڵ حاجى زیاتر ڕوونیدەکاتەوە و دەڵێـت، "لەدەرەنجامی ڕوداوەکە شوفێری ماتۆڕسکیلەکە لەشوێنی ڕوداوەکە گیانی لەدەستدا."

سەبارەت بە هۆکارى ڕووداوەکە ڕاشیگەیاند، "لە پشکنینی شوێنی ڕووداوەکە بەدەرکەوت بێئاگایی شوفێری هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە بووە، چونکە ماوەی بێوەیی جێنەهێشتوە لە نێوان خۆی و ماتۆرسکیلەکە، لەدواییش نەوەستانیەتی یەکسەر لەدوای ڕوداوەکە، بەڵکو بۆ ماوەیەک لەڕۆیشتن بەردەوام بووە و ماتۆڕەکەش لەژێریەوە بووە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین