سەرۆک بارزانى لەگەڵ کونسوڵى گشتیى ڕووسیا لە هەولێر کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى، لە کۆبوونەوەیەکدا كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر سوپاسى دامەزراوەکانى هەرێمى کوردستان دەکات، کە یارمەتیان داوە لە راپەڕاندنى کارەکانى.

ئەمڕۆ شەممە (23/تەممووز/2022) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئۆلێگ لڤین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر كرد كە بە مەبەستی ماڵئاوایی و كۆتایهاتن بە ئەركەكانی سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر سوپاسی حكوومەتی هەرێم و دامەزراوەكانی تری هەرێمی كوردستانی كرد كە لە ماوەی ڕابردوو هاوكار و یارمەتیدەری بوونە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرك و كارەكانی."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەدا، "لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان و ڕووسیا ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لەسەر پەرەپێدانی ئەوە پەیوەندیانە كرایەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین