بە ئامادەبوونى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى تەرمى نۆ گەشتیارەکە بەرەو بەغدا بەڕێکران کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەشدارى لە رێوڕەسمى بەڕێکردنى تەرمى نۆ گەشتیارە عەرەبەکەى تۆپبارانکردنەکەى سنوورى زاخۆ دەکات و بەدەستى خۆى تەرمى (زەھرا خەیری محەممەد) تەمەن یەک ساڵ دەباتە ناو فڕۆکە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (21/تەممووز/2022) بە ئامادەبوونى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە رێوڕەسمێکدا تەرمى ئەو نۆ گەشتیارەى لە سنوورى زاخۆ بە تۆپبارانى زاخۆ گیانیان دەستدا بۆ بەغدا بەڕێکران.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، بەر لەوەى بەدەستى خۆى تەرمەنى (زەھرا خەیری محەممەد) تەمەن یەک ساڵ بە دەستى خۆى بباتە ناو فڕۆکە، تاجە گوڵینەى لەسەر تەرمى قوربانییەکان دانا.

هەروەها لە رێوڕەسمەدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، کەسوکارى قوربانیانى تۆپبارانەکەى لە باوەش گرت و هاوخەمى خۆى بۆ دەربڕین.

دوێنێ (20)ـى تەممووز، کاتژمێردووى دواى نێوەڕۆ، لەلایەن سوپاى تورکیاوە ناوچەى گەشتیارى پەرەخ لە سنوورى زاخۆ تۆپباران کرد، بەو هۆیەوە (31) گەشتیارى عەرەب بریندار بوون و گیانیان لەدەستدا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین